نەتەوەیەكگرتووەكان نیگەرانی داخستنی كەمپی ئاوارەكانە

ئەم بابەتە 11 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

رێكخەری كاروباری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانە لەداخستنی كەمپی ئاوارە ناوخۆییەكانی عێراق و رایگەیاند، ئەوانەی گەڕاونەتەوە هێشتا وەك پێویست خانویان دەستنەكەوتووە .

لە بەیاننامەیەكی یونامیدا هاتووە ئیرینا ڤۆیاشكۆڤا سۆلیۆرانۆ رێكخەری كاروباری مرۆیی و نیشتەجێی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی راگواستنی هەزاران خەڵكی مەدەنی ناو كامپەكانی ئاوارە ناوخۆییەكانە لە عێراق لەم شەش هەفتەیەی دواییدا، چونكە تا ئێستاش خانوی نوێیان نەدۆزیوەتەوە.

هاوكات بەپێی زانیارییەكانی یۆنامی لە ناوەڕاستی مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵەوە حكومەتی عێراق (11) كەمپی ئاوارەكانی داخستووە و وەكو شوێنی نیشتەجێبوونی نا فەرمیش پۆلێنیكردون، ئەمەش كاریگەری دەبێت لەسەر 27 هەزار كەس.

رێكخراوەكە باسی لەوەكردووە، تا ئێستاش گرژییە كۆمەڵایەتییەكان و ناسەقامگیریی و بوونی تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەكان و نەبوونی بەڵگە و دۆكیومێنتی فەرمی و كەمی شوێنی نێشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەكان بەربەستی گەورەن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەماوەی رابردودا وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بڕیاریدا جگە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان تەواوی كەمپەكانی دیكە لە شارەكانی عێراق دابخات.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک