بوک و زاوایەک خۆشترین ساتەکانیان لە تەقینەوەدا وێنەگرت

پۆڵەتیک پرێس

بوک و زاوایەکی خەڵکی لوبنان خۆشترین ساتەکانیان لەگەڵ تەقینەوە گەورەکەی بەیروت بەڕێکرد، بەڵام خۆشبەختانە سەلامەت دەرچوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری سکای نویزی حەرەبی ئەو کچ  و کوڕە لە خەیاڵێکی ئاسوودەدا خۆشترین ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکرد، بەڵام لەناکاو دەنگێکی بەهێز بەیروتی هەژاند و بووە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەو بووک و زاوایە ساتی وێنەگرتنی ئاهەنگەکەیان لێ تێکبچێت و ئەوەش وایکرد دەنگدانەوەی گەورەی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە.

ئەو بووک و زاوایە لەبەردەم باڵەخانەیەکی گەورەدا چەند وێنەیەک دەگرن و لەو کاتەشدا چەند کەسێکی نزیکی خۆیان ئامادەی بینینی ئەو دیمەنانەن، جگە لەوەی فۆتۆگرافەرەکە وێنەی بووک و زاواکە دەگرێت چەند کەسێکیش وێنەی ئەو کچ و کوڕە دەچرکێنن، هەربۆیە لەناکاو دەنگی تەقینەوەو ورد و خاش بوونی شووشەی ئەو باڵەخانەیە دەبارێت بەسەریانداو ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر بەرۆکیان دەگرێت، بەڵام بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەرەکە خۆشبەختان هەموو ئامادەبوان و بووک و زاواکەش ژیانیان سەلامەت دەبێت.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی 150 کەس و برینداربوونی هەزارانی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا