وەرگێڕانی: پێشەوا فەتاح
ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئیتاڵی، ئەلێساندرۆ باریکۆ ساڵی ١٩٥٨ لە تورین لە ئیتالیا لەدایک بووە. باریکۆ فەلسەفە و زانستی مۆسیقای خوێندووە و خوێندکاری جانی ڤاتیمۆس بووە. نووسینی لەسەر ئادۆرنۆ و وۆلگەر بێنجامین و ڕۆسینی و موزیکی نوێ بڵاوکردووەتەوە. باریکۆ ماوەیەکی زۆر وەک ڕەخنەگری مۆسیقی کاری کردووە. لە وڵاتی خۆی سەرەتا لەڕێی کاری لە تەلەفزیۆن ناوبانگی پەیدا کرد. لەپاش ساڵەکانی ١٩٩٣ ەوە ئۆپێرای کلاسیکی بە بینەران دەناساند. لەپاش ١٩٩٤ ەوە بەرنامەیەکی ئەدەبی بۆ خوێنەری سەرەتایی پێشکەش دەکرد. باریکۆ ساڵی ١٩٩١ یەکەم ڕۆمانی بڵاو کردەوە و بووە هیوایەکی گەنجی ئەدەب لە ئیتاڵیا. سەرەتا بە ڕۆمانی (ئاوریشم) ناوبانگی جیهانی پەیدا کرد. لە ساڵی ١٩٩٤ ەوە باریکۆ بەڕێوەبەری خوێندنگایەکە بۆ ئەدەب بەناوی (سکوۆلا هۆلدن) لە تورین و هەتا ئێستا لەوێ دەژی.
ئاوریشم ئه‌گه‌رچی یه‌كه‌م كتێبتان نییه، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیانه. له‌ئیتاڵیا وه‌ك نوسه‌رێكی كلتوری رێزتان لێ ده‌نرێت و ستایش ده‌كرێن. ئایا ئێوه بهههنقهست بون به‌نوسه‌ر؟
من هه‌میشه نووسیومه. وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس، وه‌ك ڕه‌خنه‌گر، به‌ڵێ ته‌نانه‌ت وه‌ك گۆستڕایتهرێك بۆ سیاسه‌تمه‌داران. من گه‌لێك شتی جۆراوجۆرم نووسیوه، ته‌نها ئه‌ده‌ب نه‌بێت. كه بۆ یه‌كه‌مین جار بیرم له‌وه كرده‌وه به‌ڕاستی بنووسم، ته‌مه‌نم گه‌یشتبووه سی ساڵ. رۆژێك له‌ڕۆژان دانیشتم و ده‌ستم به‌یه‌كه‌م كتێبم كرد. كتێبێكی ئه‌ستور، كتێبێكی جوان. هیچ گومانێكم نه‌بوو. هه‌مو شتێك به‌ئاسانی و سروستی رۆیشت. من نه‌خشه‌م بۆ ئه‌وه دانه‌ڕشتووه ببم به‌نووسه‌ر. بیرم له‌وه كرده‌وه كتێبێك بنووسم و ئیدی سوك و ئاسان نووسیم.
(ئاوریشم) به‌ئاوازێكی مۆسیقی ده‌چێت، پڕ له‌گوژم و بێسەنگ وه‌ك په‌ڕ. ئایا په‌یوه‌ندی ئێوه له‌گه‌ڵ مۆسیقادا چۆنه؟
من مۆسیقام خوێندووه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌م ڕه‌خنه‌گریی مۆسیقای كلاسیكی بووه، كتێبێكم له‌سه‌ر رۆسینی و یه‌كێكیشم له‌سه‌ر مۆسیقای نوێ نووسیووه. من ده‌زانم كه نوسینی من مۆسیقییه، به‌ڵام ئیتر كتومت نازانم ئه‌وه چۆن یه‌ك كه‌وتووه. گه‌ر له نووسیندا مۆسیقا دروست نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر نانووسم.
كه‌وابێ ئێوه مۆسیقا ده‌كه‌ن به‌وشه؟
به‌ڵێ. هه‌ندێك جار وه‌ك گواستنه‌وه‌ی چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك وایه. بۆ نمونه شێوازی رۆند بهێننه‌وه، كه له‌كتێبه‌كانی مندا زۆر به‌رچاو ده‌كه‌وێت. من عاشقی ئه‌و فۆرمه مۆسیقییهم. (لێره‌دا ئه‌لێکساندرۆ باریكۆ نیو په‌ڕه له‌كتێبه‌كه‌ی خۆی ده‌خوێنێته‌وه و له‌گه‌ڵیدا وه‌ك مایسترۆیه‌ك ده‌ست ده‌جوڵێنێت) به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌خۆمی ده‌پرسم ئه‌وه‌یه كه ئاخۆ مرۆڤ مۆسیقای من چۆن وه‌رده‌گرێت و ده‌یكات به‌زمانێكی دیكه.
ئایا نوسینی كتومت له‌و چه‌شنه ئه‌ده‌به مۆسیقییه كارێكی دژواره؟
نه‌خێر، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك. شتێكی سروشتییه. من مۆسیقای راست و دروست ده‌ناسمه‌وه. ئه‌وه شتێك نییه مرۆڤ بتوانێت فێریبێت. هه‌ڵبه‌ت جۆرێكه له‌به‌هره.
ئه‌ی نوسین چۆنه؟ ئێوه لهتورین له‌خوێندنگایه‌ك وانه به‌خه‌ڵكانێك ده‌ڵێنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ببن به‌نووسه‌ر؟
من بڕوام وایه، مرۆڤ ناتوانێت به‌ڕاستی وانه‌ی نووسین بڵێته‌وه. من ده‌توانم چی بكه‌م: كۆمه‌كی ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌م نووسینی خۆیان بدۆزنه‌وه. به‌و مانایه ئه‌و خوێندنگایه بێ‌سود نییه. نمونه‌یه‌ك: ئێوه ئه‌گه‌ر پێتان وابێت خاوه‌نی به‌هره‌ی نووسینن، ئه‌وا یه‌كه‌م شتی كه ئێمه ده‌یكه‌ین ئه‌وه‌یه كه رووبه‌ڕووی مه‌ودای جۆراجۆرت ده‌كه‌ینه‌وه: سیناریۆ، ریكلام، كۆمیكس، فیلم. سه‌ره‌تا دواتر داوات لێده‌كه‌م رۆمانێك بنووسیت. نا‌توانیت كه‌س فێری ئه‌وه بكه‌یت چۆن ده‌ست به‌ڕۆمانێك بكات. له‌ئه‌مه‌ریكا جۆره ته‌كنیكێكی رۆمان هه‌یه، ستانداردێك. به‌ڵام له‌ئه‌وروپا نا. بۆ نوسینی رۆمان یه‌ك تاكه رێگا له‌ئارادا نییه.
خوێندنگاكهتان كه ئێوه یه‌كێكن له‌پێنج كه‌سی دامه‌زرێنه‌ری ناوی (سكوالۆ هۆڵدن) ه و هۆڵدنیش كاراكتێرێكی رۆمانه‌كه‌ی سالینجهره؟
هۆڵدنی كوڕیژگه له‌هه‌موو خوێندنگاكان ده‌رده‌كرێت، ئه‌و كینی له‌خوێندنگا ده‌بێته‌وه. ئێمه ویستمان خوێندنگایه‌ك دروست بكه‌ین كه هه‌موو كه‌س تیادا هه‌ست به‌ئاسوده‌یی بكات. له‌زانكۆكاندا كه‌موكوڕی هه‌یه له‌فێركاری نووسیندا.
ئایا ئێوه وانه ده‌ڵێنه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خۆتان به‌ناچار ده‌زانن یاخود ده‌تانه‌وێت وانه بڵێنه‌وه؟
من له‌و كاره‌دا پاره له‌ده‌ست ده‌ده‌م. ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه. ئه‌وه‌ش شتێكی زۆر خۆش نییه. به‌ڵام سوودی هه‌یه. من ناتوانم بێ‌وچان بنووسم. ئه‌گه‌رنا شێت ده‌بم. له‌به‌رئه‌وه پێویستیم به‌شتێكی دیكه هه‌یه. وانه وتنه‌وه شتێكی باشه. كارێكی گشتیش نییه. من په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كه‌سانی گه‌نج و جدیدا هه‌یه. هه‌ندێك جار بۆ رۆژنامه‌كان ده‌نوسم و كاتێك پەلە لە نووسیندا دەکەم ئه‌وا جارناجار شتی گهوجانهشی تێده‌كه‌وێت. ئیدی كە رۆژی داهاتوو ده‌ڕۆم بۆ خوێندنگا، له ده‌مووچاوی خوێندكارهكانمدا ده‌یخوێنمه‌وه كه شتی گه‌وجانه‌م نووسیوه.
ئایا وه‌رگرتنی ره‌خنه لهخوێندكارهكانت دژواره؟
به‌ڵێ، هه‌ندێك جار به‌ڕاستی وایه. به‌ڵام شتێكی دروسته. من ڕه‌خنه‌ی خوێندكاره‌كانم له‌ڕه‌خنه‌ی كه‌سانی دیكه پێ باشتره.
ئایا قیبله‌نومای ئێوه بۆ نووسین چییه؟
بۆ نمونه وه‌رزش. خێرایی بۆ نوسین شتێكی زۆر گرنگه. مرۆڤ پێویسته بڕیار بدات كه ئاخۆ ده‌بێت خێرایی كار كردنی له‌گه‌ڵ وشه‌كاندا له‌چی ئاستێكدا بێت. نوسینی كورت زۆر دژوارتره و كاتێكی زۆر زیاتری ده‌وێت وه‌ك له‌نوسینی درێژدادڕ. من ساڵێك بیرم له‌و مه‌سه‌له‌یه كرده‌وه، ساڵێك نوسیم. هه‌ندێك جار ته‌نها سێ ڕسته له‌ڕۆژێكدا.
ئێوه له‌نووسیندا كێتان له‌به‌ر نیگادایه، خۆتان یاخود خوێنه‌ر؟
من وه‌ك خوێنه‌رێك بۆ خۆم ده‌نووسم. من وه‌كو خودی خۆم بۆ خۆم نانووسم. من هه‌میشه وێنه‌ی خوێنه‌رێكم له‌پێش چاودایه و قسه‌ی بۆ ده‌كه‌م. وه‌ك یارییه‌كی شه‌تره‌نج وایه له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا. ده‌بێت كتومت بزانیت بۆ كوێ ده‌چێت.
ئاوریشم كتێبێكه سه‌باره‌ت به‌دووباره‌بوونه‌وه. بالدابیو تاكه كه‌سه له‌ڕۆمانه‌كه‌دا كه کۆڵەکەی ئه‌و دووباره‌بوونه‌وه‌یه ده‌ڕوخێنێت؟
زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له بازنه‌دا ده‌خولێنه‌وه. له‌سه‌دان كه‌سدا یه‌ك كه‌س ئه‌و بازنه‌یه ده‌شكێنێت.
شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش كتێبێكه سه‌باره‌ت به خیانه‌ت؟
مۆسیقای ئه‌و چیرۆكه مۆسیقایه‌كه كه به‌ده‌گمه‌ن له‌كتێبه‌كانی مندا به‌ده‌یده‌كرێت. خیانه‌ت جێگه‌یه‌كه كه رۆژێك له‌ڕۆژان نیشتیمانی هه‌موومان بووه. جێگه‌یه‌كی زه‌ین، جێگایه‌كی ویست و خواسته‌كان. من باوه‌ڕ ناكه‌م كه‌سێك هه‌بێت له‌وێ نه‌بووبێت. جێگایه‌كه به‌بێ چاره، هیچ شتێكی تیادا نییه بۆ گوتن، ته‌نها شتگه‌لێك بۆ كردن. تاوانبار و ناتاوانباری تیادا نییه، نه شتی چاك و نه شتی خراپ، ته‌نها ویست و خواست. جێگایه‌كه پڕه له‌ئازار.
ئیرێنێ نیسن، ١٩٩٨