پۆڵه‌تیك پرێس:
كیفاح مه‌حمود، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سێ هۆكار له‌پشت ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، كه وایكردووه ساردی بكه‌وێته په‌یوه‌ندیی نێوانیان.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، دیارترین خاڵی ناكۆكی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕیفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێم بوو له‌لایه‌ن كوتله سیاسییه‌كانی عێراقه‌وه.
خاڵێكی دیكه‌ی ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌بڕوای ڕاوێژكاره‌كه‌ی بارزانی، پرسی ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر كردنه ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
كیفاح مه‌حمود باسی له‌وه‌شكردووه، هۆكارێكی دیكه‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و عێراق تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی بوو به‌بێ دیاریكردنی پشكی كورد له‌و یاسایه.
به‌وته‌ی ڕاوێژكاره‌كه‌ی بارزانی، كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی سیاسی و پره‌نسیبی شه‌راكه‌ت دروستكردووه.