فراكسیۆنی یەكێتی: پێویستە حكومەت لەكاتی خۆیدا موچە دابەشبكات

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم لەكاتی خۆیدا موچەی فەرمانبەران دابەشبكات، داواشیكرد تیمی حكومەت بچنە پەرلەمان و رونكردنەوە لەبارەی نەدانی موچەوە بدەن.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، مادەم ئێستا حكومەت شاند نانێرێتە بەغدا، پێویستە بێتە پەرلەمان و لەبارەی نەدانی موچەوە رونكردنەوە بدات.

وتیشی، “پێویستە حكومەت چاكسازی لەسەرچاوەكانی داهاتدا بكات، چونكە چاكسازی تەنها لە خەرجیدا ناكرێت ئەوەشی لەبارەی چاكسازییەوە باس دەكرێت جارێ تەنها قسەیەو بە كرداری ئیشی لەسەر نەكراوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەماندا كە تایبەت بوو بەچەند تەوەرێك بەشێك لە پەرلەمانتاران داوایانكرد پەرلەمان لەبارەی پرسی موچەوە كۆبێتەوەو بابەتی بژێوی خەڵك بكاتە بەرنامەی كارییەوە، بەوهۆیەشەوە سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا رۆژی چوار شەمە لەبارەی موچەوە كۆببنەوە.

هاوكات بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیی ناو پەرلەمانەوە دانیشتنەكە راگیرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا