پەرلەمان رۆژی چوار شەممە لەبارەی موچە كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بەهۆی پێداگیرییەكانی ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانەوە، سەرۆكی پەرلەمان بڕیاریدا رۆژی چوار شەمە كۆبونەوەیەكی تایبەت بەپرسی موچەی فەرمانبەران رێكبخرێت.

رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا رایگەیاند، رۆژی چوار شەمەی داهاتوو لە بارەی پرسی موچەو قەیرانی دارایی هەرێمەوە كۆدەبنەوە.

دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان كۆچی گەنجان و پرۆژە یاسای پەروەردەو خوێندن لە هەرێمی كوردستان و هەمواری یەكەمی زانكۆ تایبەتەكان كۆدەبێتەوە.

كارنامەی كۆبونەوەكەی ئەمڕۆش نیگەرانی بەشێك لە پەرلەمانتارانی لێكەوتەوەو داوایان كرد لەبری ئەو تەوەرانە پێویستە پەرلەمان لەبارەی پرسی موچەوە كۆببێتەوە.

هەروەك داوایانكرد، پەرلەمان لەئێستادا بابەتی موچەو خراپی دۆخی خەڵك بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی نەك هەندێك بابەتی دیكە كە دەتوانرێت كاتەكانی دیكەش گفتوگۆی لەبارەوە بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا