كازمی لیژنەیەك بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران پێكدەهێنێت

پۆڵەتیك پرێس
سەرۆك وەزیرانی عێراق لیژنەیەك بۆ پاراستنی ئەو خۆپیشاندەرانە پێكدەهێنێت كە بەشێوەیەكی ئاشتییانە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

 

نوسینكەی راگەیاندنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بەرزبونەوەی ژمارەی ئەو كوژراوانەی لە خۆپیشاندانی رۆژی هەینی شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار جێگەی نیگەرانییە و داوایكرد لەسەر هەموو ئاستەكان هەڵوێستی بەرپرسیارانە هەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، لیژنەیەكی باڵایان پێكهێناوە لە حكومەت لەژێر ناونیشانی تیمی قەیرانە كتوپڕەكان كە دەسەڵاتی ئیداری و دارایی و ئەمنی دەبێت بۆ پاراستنی ئەو خۆپیشاندەرانەی بەشێوەیەكی ئاشتییانە خۆپیشاندان دەكەن.

هەروها باس لەوەكراوە، لیژنەكە رێگری دەكات لەهەر خۆپیشاندەرێك كە بیەوێت ئاژاوە بنێتەوە و پشتیوانی سەركەوتنی خۆپیشاندانی مەدەنی دەكات.

لەچەند رۆژی رابردودا خۆپیشاندان لەنێوان بەشێك لە هاوڵاتیان و لایەنگرانی موقتەدا سەدر روویداو دواتر گرژی لێكەوتەوەو بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا