ئەردۆغان جەخت لەبتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ قەتەر دەكاتەوە

پۆڵەتیك پۆێس

دوای كۆبونەوەی لەگەڵ میری قەتەر سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەهێزكردنی هەماهەنگییەكانیان لەگەڵ قەتەرو ژمارەیەك رێككەوتننامەیان واژۆكرد.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا لە شەشەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیجیی توركیا-قەتەر رایگەیاند، وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە بەهێزتركردنی هەماهەنگییەكانی لەگەڵ قەتەر.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، “گفتوگۆیەكی باشیان لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، كردووە كە سەردانی ئەنقەرەی كردبوو، هەروەها ژمارەیەك رێككەوتنمان واژووكرد”.

پێچەوانەی بەشێك لەوڵاتانی دیكەی عەرەبی، قەتەر پەیوەندییەكی بتەوی لەگەڵ دەوڵەتی توركیا هەیەو چەندینجاریش میری ئەو وڵاتە بۆ مەبەستی جیاواز سەردانی ئەنقەرەی كردووە.

هاوكات لەكاتی سزا ئابوورییەكانی ئەمریكا بۆ سەر توركیا كە بووە هۆی دابەزینی بەهای لیرەی توركی، قەتەر بەپێدانی قەرز و هاوكاری دیكەی دارایی یارمەتی توركیایدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا