پۆڵه‌تیك پرێس
ژماره‌یه‌ك له فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران، ڕه‌خنه‌ى توند له ئه‌داى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌گرن، به‌هۆى ئه‌و پرسانه‌ى په‌یوه‌ستن به ژیانى خه‌ڵكه‌وه ناخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامیش ده‌ڵێت “په‌رله‌مان بووه‌ته پاشكۆى حكومه‌ت”.
سه‌رباری دواكه‌وتنى موچه و هه‌بونى چه‌ندین كێشه و قه‌یرانى دارایى له‌هه‌رێم، نادیاریی چاره‌نوسى موچه‌ى سێ مانگى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پرسى رۆیشتنى گه‌نجانی بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات خستوه‌ته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانى خۆیه‌وه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانى زۆرى له‌نێوان په‌رله‌مانتار و موچه‌خۆراندا به‌دواى خۆیدا هێناوه.
عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له په‌رله‌مانى كوردستان به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “ئه‌داى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان، ئه‌دایه‌كى لاوازه و نوێنه‌رایه‌تى گه‌ل ناكات، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت ده‌كات و بووه‌ته پاشكۆى حكومه‌ت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌باره‌ی پرسی گه‌نجانه‌وه وتی، “پرسى گه‌نجانیش پرسێكى گرنگه، پێویستى به گفتوگۆكردن هه‌یه له په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ ئێستاى خه‌ڵك گرنگه، پرسى موچه و بژێوى ژیانى خه‌ڵك و گوزه‌رانى خه‌ڵكه، من پێموایه پرسى كۆچى گه‌نجانیش بۆ ده‌ره‌وه یه‌كێك له هۆكاره‌كانى بۆ نه‌بونى موچه و كار ده‌گه‌ڕێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له پرسى كۆچى گه‌نجان گرنگتر هه‌یه، ئه‌وان بایكۆتى كۆبونه‌وه‌ى دوێنێى په‌رله‌مانى كوردستانیان كردووه، ئه‌و پرسه‌ى په‌یوه‌ندى به‌خه‌ڵكه‌وه هه‌یه نه‌خراوته به‌رنامه‌ى كار و په‌رله‌مان ئه‌و پرسانه ده‌خاته كار كه حكومه‌ت پێى باشه. “واته بۆته پاشكۆى”.
په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه له‌وه ده‌گرن، بانگهێشتكردنی وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێم بۆ پرسی گه‌نجان، بابه‌تێكه په‌یوه‌ندیدار نییه به‌و وه‌زیره‌وه، داواشده‌كه‌ن په‌رله‌مان كێشه‌ی ئێستای هه‌رێم كه گرفتاربوونه به‌ده‌ست قه‌یرانی داراییه‌وه، بكاته ئه‌وله‌ویه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی.