لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق بۆ دانوستان سەردانی هەرێم دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی لیژنەی دانوستانی هەرێم و بەغدا لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەئایندەیەكی نزیكدا دانوستانەكانیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم دەست پێدەكات.

محەمەد شیاع سودانی پەرلەمانتاری عێراق كە هاوكات ئەندامی ئەندامی لیژنەی نوێنەرایەتیەكەیە رایگەیاندووە، لیژنەكەیان لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست بەدانوستانەكانی لەگەڵ هەرێم دەكات بۆ رەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ بودجەی 2021 و یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكان لەگەڵ هەرێم بەپێی بنەمای دابەشكردنی سامان بەیەكسانی.

دەشڵێت، “لیژنەكە بە دەستپێشخەری چوار پەرلەمانتار، محەمەد شیاع، عەدنان زەرفی، محەمەد دەراجی، مەزاحم تەمیمی، كە دواتر حەلبوسی بڕیاری پێكهێنانی داوە دروستبووە، پەیوەستە بەشایستەكانی هەرێم و ‌پابەندییەكانی بەرامبەر ناوەند، لەبارەی ڕادەستكردنی نەوت و داهاتەكان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حەلبوسی پاڵپشتییەكی بەهێزی بیرۆكەكەی ئەوانی كردووەو رێنمایشیداوە بەدروستكردنی لیژنەیەك، دەبێت لیژنەكە لەرۆژانی داهاتوودا دەست بەكۆبوونەوە و دانوستانەكانیان بكەن لەگەڵ پەرلەمانتارانی سەرجەم هێزە سیاسییەكان.

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەماوەی ڕابردوودا، پەرلەمانی عێراق یاسای قەرزی تێپەڕاند، كە لەیاساكەدا پشكی كورد بە ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم بە بەغدا بەستراوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا