جۆ بایدن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی دياريكرد

پۆڵەتیك پرێس

جۆ بایدن كاندیدی براوەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا، جەیك سولیڤانی وەك راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی هەڵبژاردو بەرپرسانی ئەو وڵاتەی پێگەی جەیك بە هەستار ناودەبەن.

بەوتەی بەرپرسانی ئەمریكاش پێگەی چاوەڕوانكراوی سولیڤان هەستیارە، چونكە كاریگەری لەسەر بڕیارە ستراتیژییەكانی بایدن هەیە هەم لەناوخۆ و هەم لەدەرەوە، چونكە ناوبراو باكگراوندی سیاسەتی دەرەوەی فراوانی هەیە و پێگەی روونی هەیە لەسەر رۆڵی قەتەر لە پارەداركردن و پشتیوانیكردنی گروپە تیرۆریستییەكان.

سەرەتای ئەم هەفتەیەش بایدن، ناوی ئەندامانی ئیدارەكەی ڕگەیاند، كە دیارترینیان دەستنیشانكردنی وەزیری دەرەوەی ئەمریكابوو، لە كاتێكدا تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا دانی بەشكستی خۆی لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نەناوە.

چاوەڕوانیش دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتودا بایدن ناوی تەواوی تیمەكەی خۆی بۆ كاركردنی چوار ساڵی داهاتوویان لە كۆشكی سپی یەكلایی بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا