ژمارەیەك هەڵسوڕاوی گۆڕان دەستلەكاردەكێشنەوە

پۆڵەتیك پرێس

نزیكەی 30 هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری قەزای رانییە، نامەیەكیان ئاراستەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان كرد و وازی هێنانی خۆیان لەو حزبە راگەیاند.

قادر مستەفا سكرتێری پێشوی مەكۆی رانییە بۆ پۆڵەتیك پرێس باسی لەوەكرد، لەگەڵ ئەوەی پێشتر سەرووی خۆیانیان ئاگاداركردووەتەوە لەو رەخنە و سەرنجانەی كە هەیانبووە و هەڕەشەی وازهێنانیان كردووە، بەڵام سەرەنج و رەخنەكانیان بەهەند وەرنەگیراوە.

وتیشی، “ئەوانەی بەنیازی وازهێنانن ژمارەیان زۆرەو رەنگە لە چەند رۆژی داهاتووشدا كەسانی دیكەش وازبهێنن”.

لە نامەی دەست لەكاركێشانەوەی ئەو هەڵسوڕاوانەدا هاتووە، “دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان بەهۆی ئەوەی كۆمەڵێك كەسی بەرژەوەندیخواز دەستیان بەسەر بزوتنەوەی گۆڕاندا گرتووە، بزوتنەوەی گۆڕانیان بەلارێدا بردووە و خستوویانەتە خزمەت بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و خەونی هەزارەها گۆڕانخواز و تێكۆشەری ئەم هەرێمەیان لە گۆڕناوە”.

ئەوەش لەكاتێكدایە دوای كۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا رێكخەری پێشووی گۆڕان، چەندین كەس بەهۆی رەخنەیان لە شێوازی كاركردنی سەركردایەتی نوێی گۆڕانەوە لە ئاستە جیاجیاكانی ئەو حزبەدا وازهێنانیان لە گۆڕان راگەیاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا