سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان

پۆڵەتیك پرێس

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، سەرەتای مانگی داهاتوو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 دەگاتە پەرلەمان، ئەوەش دەخاتەڕوو لەپرۆژە یاساكەدا دووبارە داوای قەرز كراوەتەوە.

مەزهەر محەمەد راوێژكاری دارایی و ئابووری مستەفا كازمی رایگەیاند، لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا موچەی فەرمانبەرانی عێراقی بۆ ماوەی ئەو ساڵە دەستەبەر دەكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە پرۆژەیاساكە داوای وەرگرتنی بڕێك قەرزی دیكە كراوە تاوەكو پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و پرۆژە یاساكەش هەمان پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 دەبێت، كە پێشتر حكومەتی عێراق لە پەرلەمان كشاندییەوە.

ئەوەش لەكاتێكدایە ساڵانی رابردو پرۆژە یاسای بودجە لەمانگی 10 دەگەشتە پەرلەمان، بەڵام ساڵی رابردو بەهۆی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراقەوە حكومەت پرۆژە یاساكەی كشاندەوە، هاوكات دوای دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی و بەهۆی كورتهێنانی دارایی و چەندین گرفتی دیكەوە نەتوانرا لەكاتی خۆیدا پرۆژە یاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا