عەدنان درجال دێتە سلێمانی

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە بەرەبەیانی سبەی 5 شەممە فڕۆكەی عەدنان درجال وەرزیری وەرزش و لاوانی عێراق لە فڕۆكەخانەی سلێمانی بنێشێتەوە و دواجار ناوبراو سەردانە لە مێژە چاوەڕوان كراوەكەی بۆ ئەم شارە وەرزشییە ئەنجام بدات.

هاتنی عەدنان درجال دواكەوت بەو پێیەی شاری سلێمانی یەكێكە لە شارە پێشكەوتووەكان لە بواری وەرزش و دامەزراوە وەرزشییەكانەوە لە سەر ئاستی عێراق تەنها لە تۆپی پێ‌ دا نەبێت كە داڕووخاوە دەنا لە تەواوی وەرزەكانی تردا پاڵەوانانی عێراق زۆربەیان لە شاری سلێمانین هەمووی دوو هەفتە نابێت وەرزشكارانی ئەم شارە لە هەردوو جەندەر خانمان و پیاوانیش لە سەر ئاستی عێراق ناوازەیی خۆیان و شارەكەیانیان سەلماند هەر بۆیە پێویستی سەردانی كردنی شاری سلێمانی لە لایەن وەزیرەوە كارێكی گرنگ بوو كە دەبو زۆر لە مێژ بوایە ئەنجامی بداتە، بەڵام بێ‌ هێزی بەرپرسانی وەرزشی شارەكە وای كرد هاتنی وەزیر بۆ سلێمانی دوا بكەوێت سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی ڕابردووش بۆ چەند بۆنەیەكی وەرزشی بانگهێشتنامەی ئاراستە كرا بوو وەك دانانی بەردی بناغەی یاریگای یانەی نەورۆز، بەڵام ئەو كات پاساوی باوەڕپێكراوی هێنا بووەوە بۆیە ئامادە نەبوو، بەڵام بەرەبەیانی سبەی دەگاتە شاری سلێمانی وەك سەرچاوەیەك ئاگاداری كردینەوە بەو هیوایەی میدیاكاران و وەرزشكارانی ئەم شارە بتوانن ناوبراو ببینین و لە دیمانەیەكی وەرزشی یاخود كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا قسەی لەگەڵ بكەن و پرسی وەرزشی ئەم شارە و دەوروبەری لەگەڵدا تاووتوێ‌ بكەن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا