ئیسكۆ و ڕیاڵ ڕێكەوتن لە سەر جیابوونەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئیسكۆ ئاراندێز ئەستێرەی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئێستادا بە خراپترین كاتەكانی ژیانی وەرزشی پێشەگەریانەیدا تێدەپەڕێت بە هۆی ئەوەی بە تەواوەتی لە پلانەكانی زەینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەكە چۆتە دەرەوە.

پاش ئەوەی ئیسكۆی تەمەن 28 ساڵ بە تەواوەتی بێ‌ هیوا بوو لەوەی كە لە نێو پێكهاتەكەی زیزۆ جێگەیەك بۆ خۆی بدۆزێتەوە و جارێكی تر كاریگەری دروست بكاتەوە ئیدی بە بڕوای تەواوەوە داوای ئاراستەی ئیدارەی ڕیاڵ كرد بە ڕێگە پێدان بە ڕۆیشتن لە یانەكە لە ماوەی میركاتۆی زستانەی داهاتوودا.

لای خۆشییەوە زەینەدین زێدان ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێكی دا بۆ چەند ڕۆژنامەنووسێت ڕەتی كردەوە قسە لە سەر ژووری خۆگۆڕینی یانەكەی بكات و ناوی ئیسكۆش بهێنێت تەنها وتی كە ئەو یاریزانی ڕیاڵ مەدریدە و لە نێو پێكهاتەی یانەكەدا یاریزانێكی گرنگە.

جێی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە ئیدارەی ڕیاڵ بەو یاریزانەیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان ئامادەییان تیایدایە لە مانگی كانونی دووەمی داهاتوو ڕێگەی بدەن بڕوات بەو مەرجەی بۆندێكی باشی بۆ بێت، چونكە ڕیاڵیش لە ئێستادا وەك زۆرێك لە یانەكانی تری ئەوروپا و جیهان بە هۆی قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا