بەزمی گەڕی تۆڵە كردنەوە دەبینین

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بڕیارە ئەمشەو و سبەی شەو تەواوی یارییەكانی گەڕی هەڵگەڕاوە واتا گەڕی 4 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكان بەڕێوە بچن كە تیایدا یانەكان كە یاری گەڕی 3 ئەنجام دابوو ئەمجارەش ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە، بەڵام ئەم جارە لە سەر یاریگای یانەی میوانی یاری سێیەم.

هەندێك یانە بۆ تۆڵە كردنەوە یاری دەكەن لەم گەڕەدا هەندێكی تر بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە كێبڕكێكەدا و هەندێكی تر دەیانەوێت لەم گەڕەوە خۆیان بگەیەننە قۆناغی 16 وەك بایرن و بەرشەلۆنە و مان سیتی و لیڤەرپول كە لە 3 یاری پێشوویاندا 9 خاڵیان بە دەست هێناوە لەم گەڕەوە ئەگەر هات و بردنەوەیان تۆمار كرد ئەوا هەر چواریان لە قۆناغی 16 یانە.

لە لایەكی ترەوە چەند یانەیەكی گەورەی ئەوروپا وەك ڕیاڵ مەدریدی پادشای مێژوویی چامپیۆنس لیگ و ئینتەر میلانۆی ڕكابەری لەم گەڕەدا شەڕی گەورەی 3 خاڵی كۆمەڵەكەیان دەكەن بە هەمان شێوە چێڵسی و سڤیلیا و مان یونایتد و پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەكی تری مێژوویی دەجەنگن تا لەم گەڕە بە ئاسودەیی ڕزگاریان ببێت.

لیستی تەواوی یارییەكانی ئەمشەو سێ‌ شەممە

كۆمەڵەی پێنج E
ڕێن X چێڵسی                 سەعات 8.55 ی شەو
كراسۆندار X سڤیلیا

یارییەكانی سەعات 11 ی شەو

كۆمەڵەی شەشەم F
لاسیۆ X زینێت
دۆرتمۆند X كلوب بروگ

كۆمەڵەی حەوتەم G
دینامۆ كیێڤ X بەرشەلۆنە
یۆڤنتۆس X فرینك فاروزی

كۆمەڵەی هەشتەم H
پاریس سان جێرمان X لایبزیج
مان یونایتد X باشاك شهیر

 

كۆمەڵەی پێنج E
1 – چێڵسی 7 خاڵ 7 گۆڵی هەیە 0 گۆڵ لێ‌ نەكراوە
2 – سڤیلیا 7 خاڵ 4 گۆڵی هەیە 2 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – ڕین 1 خاڵ 1 گۆڵی هەیە 5 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – كراسۆندار 1 خاڵ 3 گۆڵی هەیە 8 گۆڵی لێ‌ كراوە

كۆمەڵەی شەش F
1 – دۆرتمۆند 6 خاڵ 6 گۆڵی هەیە 3 گۆڵی لێ‌ كراوە
2 – لاسیۆ 5 خاڵ 5 گۆڵی هەیە 3 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – بڕووگ 4 خاڵ 3 گۆڵی هەیە 5 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – زینێت 1 خاڵ 2 گۆڵی هەیە 5 گۆڵی لێ‌ كراوە

كۆمەڵەی حەوت G
1 – بەرشەلۆنە 9 خاڵ 9 گۆڵی هەیە 2 گۆڵی لێ‌ كراوە
2 – یۆڤنتۆس 6 خاڵ 6 گۆڵی هەیە 3 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – دینامۆ كیێڤ 1 خاڵ 3 گۆڵی هەیە 6 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – فرانكڤاروسی 1 خاڵ 2 گۆڵی هەیە 5 گۆڵی لێ‌ كراوە

كۆمەڵەی هەشت H
1 – مان یونایتد 6 خاڵ 8 گۆڵی هەیە 3 گۆڵی لێ‌ كراوە
2 – لایبزیج 6 خاڵ 4 گۆڵی هەیە 6 گۆڵی لێ‌ كراوە
3 – پاریس 3 خاڵ 4 گۆڵی هەیە 4 گۆڵی لێ‌ كراوە
4 – باشاك شهیر 3 خاڵ 2 گۆڵی هەیە 5 گۆڵی لێ‌ كراوە

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا