ئەنجامی یارییەكانی ئەمشەو

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا فیكەی كۆتایی یارییەكی لوتكە لە خولی پریمەرلیگ لە نێوان هەردوو یانەكانی ولڤەرهامتۆن و ساوزهامتۆن لێدرا بە ئەنجامی یەكسانی برایانە لە نێوان هەردوو یانەدا پاش ئەوەی یارییەكی ناوازەیان پێشكەش كرد، بەڵام دواجار فیكەی داوەر كۆتایی بە ڕووبەڕووبوونەوەكە هێنا بە یەكسانی.

پێش ئەو یارییەش یارییەكی تری هەفتەكە لە نێوان هەردوو یانەكانی بیرنلی و یانەی كریستاڵ پاڵاس بەڕێوەچوو تیایدا یانەی خاوەن یاریگا یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی بە كۆتا هێنا بە تاكە گۆڵێكی بێ‌ وەڵام.

لە لایەكی ترەوە و لە تاكە یاری خولی لالیگای وڵاتی ئیسپانیادا یانەی ئەتڵەتیك بلباوی باسكی میوانداری یانەی ڕیاڵ بیتیسی ئەندەلوسی كرد و یارییەكەی لێ‌ بردەوە بە ئەنجامێكی گەورە.

ئەنجامی یارییەكانی ئەمشەو دووشەممە

پریمەرلیگ
بیرنلی 1 X كریستاڵ پاڵاس 0
ولڤەرهامتۆن 1 X ساوزهامتۆن 1

لالیگا
بلباو 4 X بیتیس 0

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا