پۆڵه‌تیك پرێس
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت: “رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركیا رێگرى سه‌ره‌كییه له رێككه‌وتنى هه‌رێم و ناوه‌ند، ئێمه نازانین ناوه‌ڕۆكى ئه‌م رێككه‌وتنه چیه و كێ كردوویه‌تى” هاوكات ده‌شڵێت، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی یاداشته‌كه‌ی نه‌داونه‌ته‌وه بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان زیاتر له 140 واژۆ بۆ بانگهێشتكردنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆكراوه‌ته‌وه، هه‌ردوو په‌رله‌مانه‌كه یه‌ك مه‌به‌ستیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه زانیاریی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا وه‌ربگرن.
كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كاتێكدایه، ڕۆژی سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بیندرا، ئه‌وه‌ش دوای سه‌ردانێكی 14 ڕۆژه‌ی بۆ ئه‌وروپا.
رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و توركیا به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م هه‌رێم و ناوه‌ند
كاروان گه‌زنه‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ پۆڵه‌تیك پرێس وتى: “رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وتى هه‌رێم و توركیا بووه‌ته به‌ربه‌ستێكى گه‌وره له‌به‌رده‌م رێككه‌وتنى هه‌رێم و ناوه‌ند، هه‌روه‌ها بووه‌ته به‌ربه‌ستێكى گه‌وره له‌به‌رده‌م شه‌فافیه‌تى نه‌وت له هه‌رێم، نازانین ئه‌م گرێبه‌سته چۆن كراوه، نه‌ك په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت به‌شێكى زۆریش له حكومه‌ت ئاگادارى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م رێككه‌وتنه نین”.
وتیشى: “ده‌رباره‌ى ئه‌و یاداشته‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانمان كردووه له‌سه‌ر بانگهێشتى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان بۆ روونكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى نه‌وت، نازانین رێكاره‌كانى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به كوێ گه‌شتووه”.
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانى عێراقیشه‌وه یاداشتێك واژۆكراوه و داواى بانگهێشتكردنى ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى هه‌رێم ده‌كه‌ن بۆ په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌روویانه‌وه مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ روونكردنه‌وه‌ى رێككه‌وتنى 50 ساڵه‌ى هه‌رێم و توركیا.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق كه خۆی یه‌كێكه له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆی بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان كردووه به پۆڵه‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت واژۆكان له 100 په‌رله‌مانتار زیاتر ببێ و ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراقی بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده هیچ ده‌قێكی ده‌ستووریی و یاسایی نییه بۆ ناچاركردنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق ببێت، به‌ڵام له‌یاسای هه‌مواركراوی په‌رله‌مانی عێراق كه ساڵی 2017 هه‌مواركراوه‌ته‌وه، ئاماژه به بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ په‌رله‌مانی عێراق دراوه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی یاسایی په‌رله‌مانتاران داوای ئاماده‌بوونی بكه‌ن.
غالب محه‌مه‌د پێیوایه په‌رله‌مانی كوردستان ناتوانێت ئه‌و پرسه یه‌كلابكاته‌وه، بۆیه ئه‌وان له‌په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌ستیان به‌و هه‌وڵه كردووه، ده‌شڵێت “په‌رله‌مانتارانی عێراق ده‌یانه‌وێت ئه‌گه‌ر نه‌توانن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه‌سروشتییه‌كان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی بانگهێشتكردنی وه‌زیری نه‌وتی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای سۆمۆوه، پرسی ڕێككه‌وتنی 50 ساڵه‌ی هه‌رێم و توركیا تاوتوێبكرێت”.
پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان زۆرینه‌یه، له‌حاڵه‌تی به‌رزركردنه‌وه‌ی داواكاریی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بۆ بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ڕه‌نگه بابه‌ته‌كه بۆ ناردنی پرسیار بۆ حكومه‌ت بگۆڕدرێت، پاشان له‌په‌رله‌مان ده‌نگدان له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كان بكرێت و سه‌رئه‌نجام به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بكرێت.
له‌په‌رله‌مانی عێراق پارتی ئه‌ندامێكی له‌كۆی سێ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌یه، غالب محه‌مه‌د نه‌یشارده‌وه به‌هۆی بوونی كوردێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كه به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانه، ڕه‌نگه هه‌وڵبدرێت ئه‌و بابه‌ته ڕێچكه‌ی یاسایی خۆی وه‌رنه‌گرێت.
ئه‌ردۆغان: ڕێككه‌وتننامه‌ی هه‌رێم و توركیا “ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ”ه
ساڵی 2013 به‌سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ئێستای هه‌رێم كه ئه‌وكاته سه‌رۆكی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ی هه‌رێم بوو، ڕێككه‌وتنێكی وزه و هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ له‌نێوان هه‌رێم و توركیا واژۆكرا، ئه‌وكاته ئه‌مریكا هۆشداریدا له‌وه‌ی، رێككه‌وتنه‌كه ده‌بێته هۆی نائارامیی له‌ناوچه‌كه، به‌ڵام نه توركیا، نه به‌رپرسانی هه‌رێم گوێیان به‌و هۆشدارییه‌ی ئه‌مریكا نه‌دا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستا و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی توركیا ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان هه‌رێم و توركیای به “ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ” وه‌سفكرد، به‌رپرسانی هه‌رێمیش ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان به‌وه وه‌سفكرد، توركیا ده‌رگای كرانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه به‌ڕووی جیهان.
ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كی توندی دایه هه‌رێم
ئه‌مریكا پێش واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له‌ڕێگه‌ی جۆن كیری، وه‌زیری ئه‌وكاته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاوه په‌یوه‌ندی به مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمه‌وه كرد و هۆشدارییه‌كی توندی دایه هه‌رێم، كه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا و هیچ وڵاتێكی دیكه واژۆ نه‌كات پێچه‌وانه‌ی به‌غدا بێت.
نێچیرڤان بارزانی كاتی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه 50 ساڵه، ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌كرێ درێژتر بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ هه‌رێم بووه‌ته مۆته‌كه، ڕزگاربوونه له‌و ڕێككه‌وتنه نه‌ك نوێكردنه‌وه‌ی.
23ی ئایاری ساڵی 2014 یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی توركیاوه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كرا، به به‌های 110 ملیۆن دۆلار.