2 یاری لە پریمەرلیگ و 1 یاری لە لالیگا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمشەو دووشەممە لە دوو كاتی جیادا لە هەردوو خولەكانی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا و لالیگای وڵاتی ئیسپانیا 3 یاری ماوە لە هەفتەكانی ئەو خولانە ئەو یارییانەش بەڕێوە دەچن و ئیتر پەردە بە سەر هەفتەیەكی تری خولە ناوخۆییەكانی ئەوروپا دادەرێتەوە و سبەی شەو و شەوی دواتری یارییەكانی چامپیۆنس لیگ بەڕێوە دەچن.

لە پریمەرلیگدا دوو یاری ماون لە هەفتەی 8 ی خولەكە تیایدا بیرنلی میوانداری كریستاڵ پاڵاس دەكات و ولڤەرهامتۆنیش میوانداری یانەی ساوزهامتۆن دەكات.

لە لالیگای وڵاتی ئیسپانیاشدا دوا یاری هەفتەكە لە نێوان هەردوو یانەكانی ئەتڵەیك بلباوی باسكی و یانەی ڕیاڵ بیتیسی ئەندەلوسی بەڕێوە دەچێت.

لیستی یارییەكانی ئەمشەو دووشەممە

 

پریمەرلیگ
بیرنلی X كریستاڵ پاڵاس               سەعات 8.30 شەو
ولڤەرهامتۆن X ساوزهامتۆن         سەعات 11 ی شەو

یارییەكەی لالیگا
بلباو X بیتیس                                سەعات 11 ی شەو

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا