پۆڵه‌تیك پرێس:
شاری ئۆتكیاگفیك- له‌ویلایه‌تی ئالاسكا-ی ئه‌مریكا بۆماوه‌ی 66 ڕۆژه خۆری تیادا ده‌رناكه‌وێت، ساڵانه‌ش ئه‌و دیارده گه‌ردوونییه ڕووده‌دات.
شاری ئۆتكیاگفیك ساڵانه له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ره‌وه دیارده‌ی دیارنه‌مانی خۆری تیادا ڕووده‌دات، كه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رپرسانی ئه‌و شاره ڕایانگه‌یاند، تا ڕۆژی 23ـی كانوونی دووه‌می ساڵی 2021 خۆر له‌و شاره ده‌رناكه‌وێته‌وه.
هۆكاری ئه‌و دیارده گه‌ردوونییه بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌وه‌رزی زستاندا تیره‌ی زه‌وی له‌هه‌ساره‌ی خۆر له ئالاسكا به‌شێوه‌یه‌ك دروده‌كه‌وێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی خۆر بۆ ماوه‌ی 66 ڕۆژ.