ئیبرا چی بە بۆنێرا وتووە !!!

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا زانیارییەكیان بڵاو كردەوە كە پێش بەڕێوەچوونی یارییە لوتكەكەی شەوی ڕابردووی نێوان هەردوو یانەكانی ناپۆلی و میلانی میوانی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی یەكەمی یانەی میلان بە بۆنێرای یاریدەدەری پیۆلی ڕاهێنەری یانەكەی داوە.

بۆنێرای یاریدەدەری پیۆلی ڕاهێنەری میلان

ڕۆژنامەی كۆرێری دیللۆ سپۆڕت بڵاوی كردەوە: شەوی ڕابردوو پێش بەڕێوەچوونی یارییە لوتكەكەی نێوان ناپۆلی و میلانی میوانی كاتێك سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ دەبینێت بۆنێرای یاریدەدەری پیۆلی لە دڵەڕاوكێیەكی زۆردایە بە هۆی ئەو ئەركە قورسەی كەوتۆتە سەر شانی پاش تووش بوونی پیۆلی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا و ئامادە نەبوونی لە یارییەكەدا و جێبەجێ‌ كردنی كارەكانی ئەو لە لایەن بۆنێراوە لەو یارییە گرنگەدا ئیبرا چۆتە لای بۆنێراوە و پێی ڕاگەیاندووە كە هیچ هەست بە دڵەڕاوكێ‌ نەكات و دڵنیا بێت كە ئەوان براوە دەبن و پێی وتووە: (دوو دڵ مەبە تۆ ئیبرات هەیە نادۆڕێیت).

بە پێی ڕۆژنامە بەر بڵاوەكەی ئیتاڵیا سوڵتان قسەكەی خۆی بردە سەر و توانی دڵی بۆنێرا و پیۆلیشی لە كەرەنتیناكەی خۆش كرد و بردنەوەی پێشكەش یانەكەی كرد بە تۆمار كردنی 2 گۆڵ لەو 3 گۆڵەی كە یانەكەی تۆماری كرد، بەڵام دواتر بە پێكراوی چووە دەرەوەی یاریگا سەرەڕای ئەوەش ئیبرا ئێستا پێشەنگی گۆڵكارانی كالچیۆی گرتووە بە تۆمار كردنی 10 گۆڵ بە جیاوازی 2 گۆڵ لە دۆن كریستیانۆ كە ئەویش ئەم هەفتەیە بە تۆمار كردنی 2 گۆڵ ڕێبەرایەتی یانەی یۆڤنتۆسی كرد بۆ بردنەوە بەرامبەر بە یانەی كالیاری و خاوەنی 8 گۆڵە لە وەرزی ئەمساڵدا.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا