مەریوان هەڵەبجەیی خەڵاتی وەرگێڕی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی پێبەخشرا

پۆڵەتیک پرێس

نووسەر و وەرگێڕی کورد مەریوان هەڵەبجەیی خەڵاتی وەرگێڕی لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی پێبەخشرا .

خەڵاتی وەرگێڕ بۆهەموو کاری وەرگێڕانە و تەنها بۆ یەک کتێبی وەرگێڕدراو نییە، رۆژی ٢١ ی ١١ لە درێژەی کارەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی بە مەریوان هەڵەبجەیی بەخشرا.

مەریوان هەڵەبجەیی لە فارسییەوە وەرگێڕان بۆ سەر زمانی کوردی و هاوکات وەرگێڕانی پێچەوانەش لە کوردییەوە بۆ فارسی دەکات.

ئەم وەرگێڕەی کورد تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ کتێبی چاپکراوە، کتێبەکانی بەختیار عەلی و شێرزاد حەسەن  و چەندین دەقی شیعری شێرکۆ بێکەس، رەفیق سابیر، لەتیف هەڵمەت، فەرهاد پیرباڵی کردووە بە فارسی و کتێبی چەندین کتێبی نووسەری دیاری فارسیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا