ڕیاڵ بە بێ‌ حاجی كەریمی خۆمان دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پێ‌ دەچێت شەوی چوار شەممەی داهاتوو یانەی ڕیاڵ مەدرید بە بێ‌ بەشداری كردنی كەریم بن زیما ڕووبەڕووی یانەی ئینتەر میلانۆی ئیتاڵی ببێتەوە.

ڕۆژنامەكانی ئیسپانیا بڵاویان كردەوە: لە دوێنێ‌ یەك شەممەوە ڕیاڵ خەریكی ئامادەكارییە بۆ یارییەكەی ئینتەر لە گەڕی 4 ی پاڵاوتنی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا لە نێو مەشقەكانی یانەكە و لەگەڵ یاریزانەكانی ڕیاڵدا كەریم بن زیما نەبینراوە ئەمەش گومانی لای میدیاكاران دروست كردووە كە حاجی بەشداری نەكات لە یارییەكەدا.

لە لایەكی ترەوە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: پێ‌ ناچێت كەریم بەشداری یارییەكەی شەوی چوار شەممەی داهاتوو بكات بەرامبەر بە ئینتەر بەو پێیەی لەگەڵ یاریزانەكانی تر مەشقی نەكردووە بە تەنها لە شوێنێكی تایبەت مەشقی كردووە.

جێی خۆیەتی لێرەدا ڕیزبەندی كۆمەڵەی دووەم بڵاو بكرێتەوە كە تیایدا یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پلەی 2 ی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەی دایە پاش یانەی بروسیا مینشن گلادباغی ئەڵمانی پێشەنگ كە خاوەنی 5 خاڵە و ڕیاڵ خاوەنی 4 خاڵە و شاختار لە پلەی 3 دایە بە 4 خاڵ و ئینتەریش بە 2 خاڵ لە خوارەوەی ڕیزبەندی كۆمەڵەكەیەتی.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا