“حكومەتی هەرێم پارەی هەیە، بەڵام نایەوێت موچە دابەشبكات”

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، حكومەتی هەرێم جگە لە پارەكەی بەغدا، خۆی پارەی پێویستی بۆ موچە هەیە، بەڵام نایەوێت لەئێستادا دابەشی بكات.

سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەپێی ئەو بەدواداچونانەی بۆ دابەشكردنی مووچە كردویانە و زانیاریان وەرگرتووە حكومەت ئەوەندە داهاتی خاڵە سنورییەكان و ناوخۆی لەبەردەستدایە بەبێ بەغداش دەتوانێت موچە بدات.

وتیشی، “جگە ئەو داهاتە ناشەفافەی نەوت، بەڵام حكومەت خۆی وا راهێناوە كە دەبێت ئەو 320 ملیاردینارەی بەغدا تایبەت بەموچەی فەرمانبەران بنێردرێت بۆ ئەوەی موچەی بەشێك لەفەرمانبەرانی پێ بدات و بەشەكەی دیكەش خۆی بیدات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم لەبەرنامەیدایە تا سەری ساڵی نوێ تەنها یەك موچەی دیكە بدات، ئەویش دوای هاتنی پارەكەی بەغدا بەلێبڕینەوە دابەشی دەكات، واتە خۆی نیەتی نییە موچە دابەشبكات ئەگەرنا داهاتی پێویستی لەبەردەستە.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی نەبوونی مووچەوە كارمەندانی ژمارەیەك لە فەرمانگەكانی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردو رایانگەیاند، تا مووچەكانیان پێ نەدرێت دەست بەدەوام ناكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا