وادەی ئاسایی بوونەوەی ژیان لەئەمریكا ئاشكرا كرا

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی تیمی ئەمریكا كە بەرپرسە لە پەرەپێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت تا مانگی ئایاری ساڵی داهاتوو لەئەمریكا ژیان بگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

منسف سلاوی سەرۆكی تیمی ئەمریكا كە هاوكات راوێژكاری سەرەكی بەرنامەی پەرەپێدانی ڤاكسینی كۆڤید 19 یە ئاشكرایكردووە، یەكەم ڤاكسینی نەخۆشییەكە دەكرێت تا ناوەڕاستی مانگی 12ی ئەمساڵ بكوترێت .

دەشڵێت، “ئەگەر پلانی كوتان بەباشی بڕوات، پێویستە تا مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو ئەمریكییەكان بكوترێن، ئەوەش رێگە بە گەڕانەوەی ژیان بۆ ئاسایی كردنەوە دەدات”.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمریكا پلانیان هەیە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا كوتان بۆ 20 ملیۆن كەس ئەنجام بدەن، پێشبینیشكراوە بۆ ئەو كوتانە كارمەندانی چاودێری تەندروستی و بەساڵاچووان لە پێشەوەی كوتانەكە بن.

دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا، ئەمریكا بەیەكەم وڵات دێت كە پشكی شێری لە توشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا بەركەوتووە، بەجۆرێك تائێستا زیاتر لە 250 هەزار كەس بەكۆرۆنا لە ئەمریكا گیانیان لەدەستداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا