یانەكەی سوڵتان وەستانی نییە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
كەمێك پێش ئێستا دوا یاری هەفتەی 8 ی كالچیۆی ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەكانی ناپۆلی و AC میلان بە كۆتا هات بە بردنەوەیەكی گەورە و ناوازە بۆ یانەی میلان بە ڕێبەرایەتی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ كە هەر خۆی توانی 2 گۆڵ تۆمار بكات یەك لەوی دی جوانتر و ناوازەتر بەمەش ئیدی ئەو یانەیە لە پێشەنگی خولەكە بە تەنها وەستاوە بە بێ‌ ئەوەی یانەیەكی تر بتوانێت لێی نزیك ببێتەوە تەنها ساسۆلۆ نەبێت كە بە جیاوازی 2 خاڵ لێیەوە دوورە.

هەر لە یارییەكانی یەك شەممەدا دووەم جەمسەری تۆپی پێی شاری میلانۆ كە یانەی ئینتەرە میوانداری لە یانەی تۆرینۆ كرد و ڕیمۆنتادایەكی ناوازەشی بە سەریدا كرد كاتێك بە 2 گۆڵ دواكەوت و دواتر بە 4 گۆڵ كۆتایی بە یارییەكە هێنا لە ڕێگەی خۆئامادە كردن بۆ ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ دا شەوی چوار شەممەی داهاتوو.

لە یارییەكی تری ئاگریندا گورگەكانی ڕۆما میوانداری یانەی پارمایان كرد ئەو یانەیە پێگەی خۆی لە پلەی 3 ی ڕیزبەندی توند كرد بە تۆمار كردنی بردنەوەیەكی ئاسان بەرامبەر بە یانەی پارما.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
فیرۆنتینا 0 X بینفینتۆ 1
ئینتەر 4 X تۆرینۆ 2
ڕۆما 3 X پارما 0
سامبادۆریا 1 X بۆلۆنیا 2
فیرۆنا 0 X ساسۆلۆ 2
ئۆدینێزی 1 X جەنەوا 0
ناپۆلی 1 X میلان 3

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا