گۆڕان: ناكرێت بێدەنگ بین لە قاچاخی و قۆرخكاری سنورەكان

پۆلەتیك پرێس

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، ناكرێت بێدەنگ بین لە قاچاخی و قۆرخكاری سنورەكان، دەشڵێت، چارەسەرنەكردنی ئەو گرفتە ئاماژەیە بۆ نەبوونی ئیرادە.

عەدنان عوسمان، كە هاوكات سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاندوە”‏قاچاخی لە سنورەكان زەنگێكی مەترسیداری گەورەیەو سەرەتایەكە بۆ فەرهودێكی رێكخراوانەو ئاشكرایانەی داهاتی نیشتمان و برابەشكردنی لە نێوان دەسەڵاتداراندا.”

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەش دەكات، بەردەوامی ئەمەو چارەسەرنەكردنی، ئاماژەیە بۆ نەبونی ئیرادەو بونی پاڵپشتی و پشتگیریش بۆ بەردەوامی ئەو كارە، “بۆیە بەهیچ شێوەیەك ناكرێ بێدەنگ بین، ئەمە خاڵی یەكلاكەرەوەیە.”

ئەو وتانەی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دوای ئەوە دێت عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە بانگەوازێكدا بۆ سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو: لەنێو شاری سلێمانی بەئاشكرا نوسینگەی قاچاخچێتی هەن كە چیت بوێت لە باشماخ و پەروێزخانەوە بۆت داخڵ دەكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا