لە پۆڵەندا قوڵترین مەلەوانگەی جیهان دەکرێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

قوڵترین مەلەوانگەی جیهان لەژێر ناوی دیپ سپۆت لەنزیک وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا بە قوڵی ٤٥،٥ مەتر کرایەوە.

میدیاکانی پۆڵەندا بڵاویانکردەوە، قوڵترین مەلەوانگە لەنزیک وارشۆی پایتەختی وڵاتەکە کراوەتەوە کە جگە لەوەی ٤٥،٥ مەتر قوڵە هاوکات چەند ئەشکەوتێکی دەستکردیشی تێدایە.

ئەوەش هاتووە، ئەو مەلەوانگەیە هەشت هەزار مەتری چوارگۆشە ئاو لەخۆدەگرێت ئەوەش بەو مانایە دێت ٢٠ هێندە زیاترە لەو رێژە ئاوەی لە مەلەوانگەیەکی ٢٥ مەتریدا هەیە.

هاوکات، جیاواز لە مەلەوانگەکانی دیکە، سەرباری بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا دیپ سپۆت دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکەرانیدا دەکاتەوە چونکە ناوەندێکە بەردەوام خولی راهێنانی مەلەوانی پێشکەش دەکات.

دروست کردنی ئەم مەلەوانگەیە دوو ساڵی خایاندووە و نزیکەی ١٠ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلاری تێچووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا