كۆڕۆنا لە ئەهلی داوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی ئەهلی میسڕی گەورە یانەی ئەو وڵاتە و كیشوەری ئەفریقیا بە هۆی تووش بوونی ژمارەیەك لە یاریزانەكانییەوە بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا پێ‌ دەچێت بۆ یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەری ئەفریقیا بەرامبەر بە هاوشار و هاو وڵاتی خۆی و ڕكابەرە ئەزەلییەكەی یانەی زەمالیك تووشی كێشە و ئاستەنگی زۆر ببێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە یاریزانێكی تری نێو پێكهاتە زێڕینەكەی ئەهلی هەواڵی تووش بوونی بە كۆرۆنا بڵاو كردەوە كە ئەویش محەمەد شەریفە پاش ئەوەی پشكنینی بۆ ئەنجام درا بوو ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكەی بۆ گەڕاوەتەوە دەركەوتووە كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19 یە.

شەریف لە ئینستاگرامی خۆی دەرئەنجامی پشكنینەكانی بڵاو كردەوە و بێزاری خۆی ڕاگەیاند لەو دۆخەی لەم كاتەدا بە سەری هاتووە كە تەنها 5 ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكان دەكات بەرامبەر بە زەمالیك.

جێی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ ئەو ژمارە یاریزانەی ئەهلی بكرێت كە هەریەك لە ساڵح جومعە و مەحمود كەهرەبا و ئەحمەد ڕەیانن هاوكات لەگەڵ محەمەد شەریفی ئەستێرەی ئەو یانەیە بەمەش پێ‌ دەچێت كۆڕۆنا بتوانێت پێش زەمالیك ئەهلی ڕووبەڕووی دۆڕاندن بكاتەوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا