پیرلۆ 3 یاریزانی زیندوو كردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە كەوا ئەندریا پیرلۆی ڕاهێنەری یانەكە هۆكار بووە بۆ زیندوو كردنەوەی سی یاریزانی یانەكە كە ئیدارەی لاڤیكیا بە نیاز بوون لە بۆندی یاریزانانی تردا ئەوان بكەنە قوربانی.

دانێلۆ لەگەڵ هاوڕێكانی لە یۆڤی

لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتانەدا پێگەی كالچیۆ میركاتۆش بە هەمان شێوە بڵاوی كردەوە: كاتێك ئیدارەی یانەی یۆڤنتۆس بە نیاز بووە ڕابیۆ لە بۆندی گواستنەوەی یاریزانێكدا بەكار بهێنێت ئەندریا ڕێگیری كردووە لەو كارە و داوای لێ‌ كردوون واز لەو یاریزانە بهێنن ئەو دەیەوێت لە پێكهاتەكەیدا هەرواش بوو ئێستا ڕابیۆ ئاستێكی بەرز و ناوازە پێشكەسش دەكات ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەكە كردووە سوپاسی ڕاهێنەرەكەیان بكەن كە نەیهێشت ئەو هەڵەیە بكەن.

ڕابیۆ لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی

ڕۆژنامەی توتو سپۆرتیش لە هەمان بارەوە بڵاوی كردۆتەوە: هەر یەك لە میریح دیمیڕێلی توركی و دانێلۆی بەرازیلی لەو یاریزانانە بوون كە ئیدارەی یۆڤی دەیویست بیانفرۆشێت كاتێك دیمیڕێل بۆندی لە لیستەر سیتی بۆ هات و دانێلۆش چەند بۆندێكی بۆ هات بوو، بەڵام پیرلۆ ئامادەیی تیادا نەبوو دەستبەرداری هیچ كام لەو دوو یاریزانە ببێت لە ئێستاشدا هەردووكیان باشترین ئاست پێشكەش دەكەن و تواناكانی خۆیان خستۆتە خزمەت ئامانجە باڵاكانی ڕاهێنەرەكەیانەوە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا