پێكانی پیكێ‌ و ڕۆبێرتۆ ڕاگەیەندرا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە یەك شەودا پێكانی دوو ئەستێرەی یانەكەی ڕاگەیاند كە ئەوانیش هەریەك لە جیرارد پیكێ‌ و سێرجیۆ ڕۆبێرتۆن.

پێكانەكەی سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ

لە یاری یانەكە بەرامبەر بە یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید پێكێ‌ تووشی ئێكان هات لە ئەژنۆی دا كاتێك لەگەڵ یاریزانێكی ئەتڵەتیكۆ بەریەك كەوتن و پیكێ‌ لە سەر زەوی كەوت و هەڵنەستایەوە تا پزیشكانی یانەكە هاتن و بردیانە دەرەوە لە كۆتایی یارییەكەشدا سێرجیۆ ڕۆبێرتۆش تووشی پێكان هات و یاریگای بەجێهێشتن.

پاش تەواوی بوونی یارییەكە پێگەی ڕەسمی بەرشەلۆنە بڵاوی كردەوە: پیكێ‌ تووشی پێكان هاتووە لە ئەژنۆی دا و چاوەڕێی ئەوە دەكەین تەواوی پشكنینەكانی بە كۆتا بێت تا شێوازی پێكانەكەی دەست نیشان بكرێت سەرەڕای ئەوەی پێكانەكە لە ئەژنۆی ڕاستی دایە.

بە هەمان شێوە پێگەی ڕەسمی یانەكە هەواڵی ئەوەی بڵاو كردەوە كە سێرجیۆ ڕۆبێرتۆ تووشی پێكان هاتووە لە ماسولكەی ڕانی دا بەو هۆیەشەوە ئەویش پشكنینی وردی بۆ دەكرێت و دواتر ماوەی دووركەوتنەوەی ئەو یاریزانە و جێرارد پیكێش ئاشكرا دەكرێت.

جێی خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە بەرشەلۆنە لەم وەرزەدا بە هەرسێ‌ یانەكەی پایتەخت ڕیاڵ مەدرید و خیتافی و ئەتڵەتیكۆ مەدریدیش دۆڕاوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا