پۆڵه‌تیك پرێس
په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاسای “تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان” ده‌كات، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێت، “هه‌ر بڕگه‌و ماده‌یه‌كى پڕۆژه‌یاساكه كۆت و به‌ندى تاك و رۆژنامه‌نوسان بكات ده‌نگى پێناده‌ین”.
له ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌تایبه‌ت ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ هۆشداریدایه په‌رله‌مانی عێراق به‌وشێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌هه‌یه، كه كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای “تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان” نه‌كه‌ن، چونكه لێدانێكی به‌هێزه له ئازادی ڕاده‌ربڕین، هاوكات ده‌كرێته ببێته یاسایه‌كی لاستیكی به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆئه‌وه‌ی چۆنی مه‌به‌ستبێت به‌كاریبهێنێت.
به‌ختیار شاوه‌یس، ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، بڕیاره كاتژمێر یه‌كى دوانیوه‌ڕۆ په‌رله‌مانى عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى چه‌ند ته‌وه‌رێك كۆبێته‌وه.
وتیشى، ته‌وه‌رێكى كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ته به گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرۆژه‌یاساى تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، “ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ش له‌زیانى تاك و رۆژنامه‌نوسان بێت ئێمه ده‌نگى پێناده‌ین و پێویسته ئازادى تاك له‌به‌رچاو بگیرێت”.
تا ئێستا دیارنییه فراكسیۆنه كوردییه‌كان ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یاسایه ده‌ده‌ن یاخود نا، هاوكات كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بێته یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز كه فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بایكۆتیان كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانا محه‌مه‌د جه‌زا، ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق بۆ پۆڵه‌تیك پرێس-ى رونكرده‌وه، پرۆژه‌یاساى “تاوانه ئه‌لیكترۆنییه‌كان” زیاتر په‌یوه‌سته به ئاسایش و به‌رگرى و یاساكه‌ش زیاتر په‌یوه‌ندی به “تاوانى” به‌كارهێنانى ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه هه‌یه، نه‌ك ئازادى ڕاده‌ربڕین.
وتیشى، “ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساكه رێگریى له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕینى رۆژنامه‌نوس و تاك بكات، گومانى تێدانییه وه‌ك كورد ده‌نگى پێناده‌ین، به‌ڵام هه‌وڵێكه بۆ پاراستنى به‌رپرسانى عێراق له ڕه‌خنه‌و لێپرسینه‌وه.