پۆڵه‌تیك پرێس
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌باره‌ی ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازی هۆڵه‌ندا بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كه ڕوونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت، “به‌فه‌رمی ئاگادارنه‌كراوین”.
رۆژی شه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 150 سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به پۆڵه‌تیك پرێس-ی راگه‌یاند، “له‌ئێستادا هیچ مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه نییه و گه‌شته‌كانیش به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانی ئاسایی و به‌رده‌وامن”.
له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری هۆڵه‌ندا ئه‌حمه‌د هۆشیار وتی، “تائێستا هیچ نوسراو و زانیاریه‌كمان له‌باره‌ی هاتنی سه‌ربازی هۆڵه‌ندی بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كۆتایی مانگی ئه‌یلول هێرشێكی موشه‌كی له‌لایه‌ن میلیشیا شیعه‌كانی عێراقه‌وه كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئه‌وه‌ش وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك دژی هه‌ڵوێستی هه‌رێم بۆ پێشوازیكردن له هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌یان له هه‌ولێر.
چاودێران پێشبینیده‌كه‌ن هێنانی سه‌ربازی هۆڵه‌ندا بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه، ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی هێرشكردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌داهاتوودا، به‌تایبه‌ت له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عێراق، یاخود هه‌ڵكشانی گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له خاكی عێراق و په‌رچه‌كرداری میلیشیا شیعه‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مریكا كه له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.