پۆڵەتیك پرێس
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتننامەی شنگال لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان، سێ لیوای پۆلیسی فیدراڵی گەیشتنە قەزای شنگال و جێگیركران.
ئەمڕۆ هەینی سێ لیوای پۆلیسی فیدراڵیی عێراق كە لە دوو هەزار و 500 پۆلیس پێكهاتوون گەیشتوونەتە سنوری قەزای شنگال و لە ناوچەکانی خانەسۆر، حەیالێ و جیدالێ و بەشێکی دیکەشیان لە سەنتەری قەزای شنگال جێگیركران.
ئەمە دوای ئەوە دێت، رۆژی نۆی تشرینی یەكەم حكومەتی عێراقو هەرێمی كوردستان رێككەوتن، بەپێی رێككەوتنەكەش سەرجەم هێزەكانی دەرەوەی سوپای عێراق لەشنگال دەردەكرێن، ئەوەمەش ناڕازایی چەند لایەنێكی ناو شنگالی لێكەوتووەتەوە.