كڵۆپ: ئێمە پاڵەوان نابینەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپول هەڵگری نازناوی وەرزی ڕابردووی خولی پریمەرلیگی یانە بژاردەكانی ئینگلتەرا داوا دەكات لە ئینگلتەراش تۆزێك هاوشێوەی وڵاتەكانی تر بكرێت بۆ یاریزانان دەنا دۆخەكە زۆر خراپتر دەبێت لەوەی ئێستا هەیە هەروەك یانەكەی خۆشی بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەكە نابینێتەوە و ڕقی خۆشی بۆ وەستانە نێو دەوڵەتییەكان نەشاردەوە و ئاشكراشی دەكات كە لەو ماوەیەدا ئەو لە ماڵەوە چ دۆخێكی ناخۆشی هەبووە.

پاش كۆتایی هاتنی یارییە نێو دەوڵەتییەكانی فیفا و یوێفا و گەڕانەوەی یاریزانان بۆ یانەكانیان یان بە پێكراوی یان بە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆناوە یان بە هیلاك بوونێكی زۆرەوە كڵۆپ ڕایگەیاند: (ئەم دۆخە زۆر خراپە و زیان بە یاریزان دەگەیەنێت ئێمە گەورەترین زیانمان بەركەوتووە بە هۆی زۆری یارییەكانەوە لەم وەرزە دەبێت كار بكرێت بۆ ئاسودەیی یاریزانان نەك بەو شێوەیەی ئێستا كەس نان و خەوی نەماوە هەر یاری یاری بە تەواوەتی یاریزانان هیلاك دەبن ئەمەش وا دەكات ئاستیان داببەزێت یان زوو تووشی پێكان ببن).

ئەو ڕاهێنەرە داواشی كرد یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا مامەڵەیەكی باشتر بكات لەگەڵ دۆخەكە، چونكە ئەم وەرزە وەرزەكانی پێشوو نییە هەروەك داوای جێبەجێ‌ كردنی هەنگاوی 5 گۆڕانكاری كرد كە لە خولەكانی تر جێبەجێ‌ دەكرێت سەرەڕای ئەوەی ئەوان ئاسودەترن لە ئینگلتەرا بە هۆی وەرگرتنی پشووی زستانەوە.

لەو بارەیەشەوە وتی: (دەبێت گوێ‌ لە ڕاهێنەران و پسپۆڕانی خولەكە بگیرێت پار وەرز تەنها كەس بووم كە داوام دەكرد پشوویەك بۆ ماوەی ڕۆیشتن و گەڕانەوەی خولەكە هەبێت ئێستا خۆشحاڵم كە 7 ڕاهێنەرین ئەو داواكارییەمان هەیە دەبێت كار بۆ ئەوە بكرێت یاریزانەكان بتوانن یاریش بكەن و ژیانی تایبەتی خۆشیان بژین دەنا زیانی گەورە بەر خولی پریمەرلیگ دەكەوێت).

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا كڵۆپ ڕایگەیاند: (ئەم وەرزە یانەیەك و دوان نین كێبڕكێ‌ لە سەر نازناوەكە بكەین بەڵكو زیاتر لە 8 یانە ئەم وەرزە كێبڕكێ‌ دەكەن ئەمەش من دڵخۆش دەكات، چونكە ڕاهێنەرانیش فشاریان لە سەر دەبێت ئیتر دۆخەكە ئاگرین دەبێت سەرەڕای ئەوەی ئێمە ئەم وەرزە دوورین لە نازناوەكە بە هۆی پێكانی زۆری یاریزانانمان و زۆری یارییەكانەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەر بەردەوام دەبین و دەستبەرداری نازناوەكە نابین سەرەڕای ئەوەی بە لاشمەوە گرنگ نییە ئەم وەرزە نازناوی پریمەرلیگ هەر لای خۆمان بمێنێت یان نا، چونكە شتەكە زۆر قورسە بۆ هەموان).

لە كۆتاییشدا ڕەخنەی توندی ئاراستەی ماوەی یارییە نێو دەوڵەتییەكان گرت كە فیفا و یوێفا لەم كاتە هەستیارەی جیهاندا دروستی دەكەن و وتی: (خۆی دۆخەكە زۆر هەستیار و ناخۆشە ئینجا یاریزانیش پشوویەك نەدات و بەردەوام لە یاری كردن دا بێت و بە پێكراوی بگەڕێتەوە یانەكەی و هەڵگری كۆڤید 19 بێت هەموو ئەمانە وام لێ‌ دەكات تووڕە ببم زۆر دەشتوانن لە ژنەكەم بپرسن بڵێم لە ماوەی یارییە نێو دەوڵەتییەكان و وەستانی خولەكاندا حاڵی چۆن بوو).

 

دانەر ئەسڵان

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا