پۆڵەتیك: سپۆڕت
جۆزێ مۆرینیۆ ڕاهێنەری پرتوگالی ناودار و ڕاهێنەری ئێستای یانەی تۆتنهامی لەندەنی هەمیشە بە كردار و لێدوانە سەیرەكانی ئاگایی هەموان بە لای خۆیدا ڕادەكێشێت.
لە نوێترین لێدوانی دا مۆرینیۆ ئاشكرای دەكات كە ئەو چەندین ساڵە ئەزموون وەردەگرێت و ئێستا بۆتە كابرایەكی ئەزموندار هەر بۆیە ئێستا بە پێویستی دەزانێت نازناوێكی نوێی هەبێت بەدەر لە “سپیشەڵ وەن/ یەكێكی تایبەت“.
لە دیمانەیەكی پێگەی تینسنت سپۆڕت دا مۆو ڕایگەیاند: (مرۆڤ بەردەوام لە گۆڕانكاری و وەرگرتنی ئەزمون دایە ئەگەر خۆی بیەوێت بەو شێوەیەش كە من لە 2004 وە ڕووم لە چێڵسی كرد و ئەو هەموو ئەزموونەم لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو وەرگرت لەگەڵ ئینتەر لەگەڵ ڕیاڵ جارێكی تر لەگەڵ چێڵسی ئینجا مانچستەر یونایتد و ئێستاش تۆتنهام دەتوانم بڵێم من بوومەتە پیاوێكی بە ئەزموون هەر بۆیە نازناوی ئەزموندار شتێكی خۆش دەبێت و نوێشە بۆ ژیانی ڕاهێنەرایەتیم پاش نازناوی سپیشەڵ وەن).
دانەر ئەسڵان