پۆڵه‌تیك پرێس:
قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ڕایگه‌یاند، “پێویسته موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ڕێگه‌ی کارتی بانکی و راستەوخۆ دابەش بکرێت”.
ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا باسی له كۆمه‌ڵێك پرسی هه‌نوكه‌یی عێراق كرد، په‌یوه‌ست به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌زعه‌لی وتی، وه‌كچۆن فەرمانبەرانی عێراق لە رێگەی کارتی ئەلیکترۆنی موچەکانیان وەردەگرن، پێویست حكومه‌تی عیراقیش موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان به‌وشێوه‌یه دابه‌شبكات.
ئه‌مینداری عه‌سائیب باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و هه‌نگاوه واده‌كات مافی فەرمانبەری کورد پارێزراو بێت و نەبێتە بەشێک لە ململانێ سیاسییەکان.
له‌باره‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ‌نێو خاكی هه‌رێم وتی، “پێموایه وایە هەڕەشەی سەربازیی تورکیا گەورەتر، مەترسیدارتر و بەهێزترە لە هەڕەشەی سەربازیی ئەمریکا، چونكه ماوه‌یه‌كی دیكه داوای دەستبەسەرداگرتنی باکوری عێراق و موسڵیش دەکات”.
په‌یوه‌ست به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق خه‌زعه‌لی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا وتی، ئاگربه‌ستی میلیشیاكانی به‌رگری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆتاییهات.