گرێبەستی ٥٠ ساڵە لەگەڵ توركیا

ئەم ناونیشانە یەكێك بووە لە هۆكارەكانی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەجۆرێك كە هاوتەریب لەگەڵ پیسخۆری، ناشەفافییەت لە نەوت و گرێبەستەكانی و مافیاگەردانی هەرێمی كوردستانییان بەرەو دوورگەیەكی نائارام ئاڕاستەكردووە.

لەسەر بنەمای شەفافیەت و گەیشتن بە پێشنیازە چارەسەری گونجاو بۆ دەربازبوون لە دۆخی چەقبووستی ئابووری هەرێم، ٣٢ ئەندامی پەرلەمان یاداشتێكمان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت لەهەمبەر ئەم پرسە (گرێبەستی ٥٠ ساڵە) ئەنجام بدرێت و ناوەڕۆكەكەی بۆ گەلی كوردستان بخرێتە ڕوو.

شەفافیەت و چاكسازی لە پڕۆسەی نەوت و گرێبەستەكانی، هەمەچەشنكردنی ئابووری و چاكسازی لە خاڵە سنوورییەكان تەنها ڕێگای دەربازبوونی هەرێمن لەو تەنگەژە ئابووری و سیاسییانەی لەبەردەممانن.

كاروان گەزنەیی

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک