هەموان داوای گەڕاندنەوەی مۆلەر دەكەن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەو دۆڕاندنە ئابڕوبەرانەیەی شەوی ڕابردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەرامبەر بە ئیسپانیا تووشی هات بە نیو دەرزەن گۆڵ واتا 6 – 0 هەموو دەنگەكان لە ئەڵمانیاوە بەرز بوونەوە بەرامبەر بە یواكیم لۆوفی ڕاهێنەر و داوای چاو خشاندنەوە بە بڕیارەكانی دا دەكەنەوە.

سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانێتی یۆرۆ نەیشن پاڵەوانێتییەكی دۆستانەیە، بەڵام دۆڕاندنەكە مێژووییە و لە ماوەی 89 ساڵی ڕابردوو ڕووی نەداوە ئەڵمانیا هێند ژمارەی گۆڵی لە بەرامبەر تۆمار بكرێت بە بێ‌ ئەوەی بتوانێت تەنها یەك گۆڵیش تۆمار بكاتەوە لەو بارەیەشەوە هەریەك لە لۆتەر ماتیۆسی كاپتنی ئەفسانەیی ئەڵمانیا و یۆرگن كلینزمانی ئەفسانەی هێرشبەرەكانی ئەڵمانیا و ڕاهێنەری پێشوو و مەسعود ئۆزێلی نێوەندكاری پێشووی هەڵبژاردەكە هاتنە قسە لە سەر دۆڕاندنەوە سەرەڕای ئەوەی پاڵەوانێتییەكەش دۆستانەیە، بەڵام هەرسێكیان هاوڕان لە سەر ئەوەی یواكیم لۆوف واز لە كەلە ڕەقی بهێنێت و دان بە هەڵی خۆیدا بنێت هەر هیچ نەبێت لەو 3 یاریزانە گەورەیەی دووری خستنەوە كە هەریەك لە (تۆماس مۆلەر و ماتس هۆمێڵز و جیرۆم بواتینگ) بوو تۆماس بگەڕێنێتەوە، چونكە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پێویستی زۆری بەو یاریزانەیە وەك كاپتن و وەك كاریزما یاری بكات.

لۆسەر ماتیۆس

لە لیدوانێكی تایبەتی هەرسێ‌ یاریزانانی پێشووی ئەڵمانیا بۆ ڕۆژنامەی كیكەرز سەرەتا ماتیۆس ڕایگەیاند: (لۆوف دوور ناخرێتەوە شتەكە ڕوون و ئاشكرایە، چونكە پاڵەوانێتییەكە دۆستانە بوو، بەڵام هەڵەكان ڕاستی بوون ئەگەر دانیشین ڤیدیۆی یارییەكە لێ‌ بدەینەوە بۆ ڕاهێنەر ئەوا 8 سەعات تەواو نابێت لە قسە كردن ئەو هەڵبژاردەیە پێویستی بە هەرسێ‌ یاریزانە دوورخراوەكەیە، چونكە ئەوان دەتوانن لەگەڵ ئەم نەوە نوێیە یەكانگیر ببنەوە و هەڵبژاردەیەكی ململانێكەری دڕندە پێشكەش بكەنەوە ئەگەر لۆوف ئامادەیی تیادا نییە هەرسێ‌ یاریزانەكە بانگهێشت بكاتەوە ئەوا مۆلەر گرنگترین كەسە لە ئێستادا دەبێت بگەڕێتەوە دەنا من پێم باشە داوا لە یۆرگن كلۆپ بكرێت بێتەوە ئەڵمانی و ئەركی ڕاهێنانی هەڵبژاردەكە بگرێتە ئەستۆ).

یۆرگن كلینزمان لەگەڵ یواكیم لۆوف

یۆرگن كلینزمانی ڕاهێنەری پێشووی ئەڵمانیاش كە خودی لوۆف هاوكاری بوو لە مۆندیالی 2006 دا ڕایگەیاند: (شتەكان ڕوون و ئاشكران ئەڵمانیا بێ‌ سەركردەیە نۆیەر گۆڵچی یە پێویست بە سەركردەیەك دەكات یان لە هێڵی بەرگری بێت یان لە پێشەوە بۆ ئەو كارەش هەم هۆمێڵز هەم بواتینگ هەم مۆلەر بە باشترین شێوە ئامادەن بە تایبەت تۆماس لە ئێستادا خەونی هەموو ڕاهێنەرێكە كە یاریزانێكی هاوشێوەی هەبێت دەنا من هەڵبژاردەكە هێند خراپ نابینم، چونكە ئیسپانیاش لە ئێستادا هێند هەڵبژاردەیەكی بەهێز نییە گرنگیش بوو بۆ ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتییەكی دۆستانەی هاوشێوەدا بە ئەنجامێكی لەو شێوەیە خەبەر كرایەوە).

مەسعود ئۆزێل

لە كۆتاییشدا مەسعود ئۆزێل كە خۆی لەو یاریزانانە بوو كە پاش مۆندیالی ڕوسیای 2018 لە هەڵبژاردەكە دوورخرایەوە پێش مۆلەر و بواتینگ و هۆمێڵز ڕایگەیاند: (بواتینگ بگەڕێنەوە بۆ بەرگری ئینجا كاتی ئەوەشە دان بە هەڵەكانی خۆت دا بنێت و مۆلەر بانگ بكەیتەوە هەڵبژاردەكەمان لە ئێستادا تەنها مۆلەری هەبێت زۆرێك لەو كێشانەی ئێستای چارەسەر دەبێت).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا