150 رووفاتی جەنگی نێوان عێراق و ئێران دۆزرانەوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی بەرگری عێراق، دۆزینەوەی نزیكەی 150 رووفاتی جەنگی عێراق، ئێرانی راگەیاند.

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بە دوای قوربانیان، رووفاتی 147 عێراقی كە لە جەنگی نێوان عێراق، ئێراندا بونەتە قوربانی دۆزرانەوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، وەك وەزارەت بەردەوامی لەڕێگەی فەرمانگەی پزیشكی دادوەری بەغدا پشكنینی (DNA) بۆ ڕوفاتەكان دەكەن، بەمەبەستی دۆزینەوەی ناسنامەی قوربانیان.

هاوكات داواش لە كەسوكاری بێسەوشوێنەكان كردووە بەدواداچون بۆ لیستی ناوەكان بكەن بەمەبەستی دۆزینەوەی ونبووەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە، 40 ساڵ لەمەوبەر لە شەڕی هەشت ساڵەی جەنگی نێوان عێراق و ئێراندا، ژمارەیەكی زۆر لە سەربازانی هەردولا و هاوڵاتیانی مەدەنی بوونە قوربانی و تائێستاش رووفاتی بەشێك لە قوربانیەكان نەدۆزراونەتەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک