ئەمریكا لەعێراق دەستی بەكشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی كرد

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئەمریكا دەستی بەكشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی كردووەو ئەو هێزەشی كە لە عێراق دەمێنێتەوە، ئەركی تەنها تایبەت دەبێت بە راوێژكردن و پێشكەشكردنی پاڵپشتی بە هێزە عێراقییەكان.

فوئاد حوسێن دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا لە بەغدا، ماتیۆ تولەر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیجی نێوان بەغدا و واشنتۆن یان تاوتوێكردووە كە تێیدا ئاماژە بە دووبارە بڵاوكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا هەنگاوەكانی سەبارەت بە كەمكردنەوەی هێزەكانی لە عێراق دەست پێكردووە.

وتیشی، “بوونی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق لەسەر داوای حكومەتی عێراقە، بەڵام پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەمریكا لە بواری هەواڵگریی و راوێژكاری سەربازیی و مەشقكردن بە هێزەكانی عێراق بەردەوامی دەبێت”.

رۆژی 16ی ئەم مانگە سەرۆكی ئەمریكا بڕیاریدا بەشێك لە هێزەكانی وڵاتەكەی لە هەریەكە لە عێراق و ئەفغانستان بكشێنێتەوە، چەند كاتژمێرێك دوای بڕیارەكەش لە درەنگانی شەوی رابردودا، چەند موشەك و كاتوێشایەك ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كران كە باڵوێزخانەی ئەمریكای تێدایە، بەرپرسانی ئەمریكاش میلیشیا شیعییەكانیان بە ئەنجامدانی رووداوەكە تۆمەتبار كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا