ته‌ندروستی سلێمانی: ئاماره‌كانی مردن به‌ كۆرۆنا لێره‌ ڕاسته‌قینه‌ن

پۆڵه‌تیك پرێس:
مردن به‌ كۆرۆنا له‌شاری سلێمانی هێشتا له‌به‌رزیدایه‌، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی-یش رایدەگەیەنێت:”ڕێژەی مردنمان واقعییە”

زیاتر له‌مانگێكه‌ ڕێژه‌ی مردن به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی له‌ئاستێكی به‌رزدایه‌، د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ پۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، رێژەی مردنی توشبوانی كۆرۆنا لە سلێمانی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە بە واقعی دەڵێین ئەوەندە مردوو هەبووه‌، وتیشی ئه‌و “كه‌یسانه‌ی لای ئێمە دەستنیشان دەكرێت، لە هەموو شارەكانی تر، یاخود لە ناوچەكانی تری عێراقیش حساب لە سەر پشكنینی لوت دەكەن،بۆ دەستنیشانكردنی كۆرۆنا”.

جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد:”ئەو كەسەی كە پشكنینی لوتی بۆ نەكرابێت و مردبێت، بە كۆرۆنا حساب ناكرێت، بەڵام لای ئێمە ئەوانەی كە لە ماڵەوە بە سیتیی سكان یان هەرجۆرێكی پشكنیی كۆرۆنایان كردبێت یان نیشانەكانی كۆرۆنایان تێدایە، یاخود ئەوەی لە ماڵەكەی خۆیدا گیان لە دەستدەدات ئێمە بە كۆرۆنا حسابی دەكەین، لەبەرئەوە رێژەكەی ئێمە ڕێژەی ڕاسته‌قینه‌یه‌، بەڵام شارەكانی تر ئەمانە وەرناگرن”.

سەبارەت بە بریاری غەرامەكردنی ماسك و نەكردنەوەی خوێندنگاكان تا چەند هۆكارێك بووە بۆ كەمكردنەوەی توشبون به‌ كۆرۆنا وتی:”تا ئێستا هیچ شتێك ڕوون نییه‌، ئەم هەفتەیەش چاودێری دەكەین، بەڵام ئەوەی تێبینیمان كردووە، رێژەی توشبون بەراورد بە پێشتر كەمیكردووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا