جامی جیهانی یانەكان ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت

بایرن چانسی بردنەوەی 6 نازناوی پێ‌ درا
لەو دەمەوە كە فیكەی كۆتایی چامپیۆنس لیگ و دواتریش فیكەی كۆتایی جامی سوپەری ئەوروپا و پاشانیش فیكەی كۆتایی جامی سوپەری ئەڵمانیا لێ‌ درا هاندەرانی بایرن میونخ بەردەوام گلەیی ئەوەیان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان FIFA دەكرد كە مافی یانە باڤارییەكەی ئەوان دەخوات تەنها و تەنها بۆ ئەوەی ئەو یانەیەش بە وێنەی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی نەتوانێت 6 نازناو لە وەرزێك دا بە دەست بهێنێت وەك ئەوەی بلاو گرانا لە ساڵی 2009 ئەنجامی دا.

بایرن براوەی 5 نازناو لە بەردەم ئەگەری بردنەوەی 6 نازناو دایە

كەمێك پێش ئێستا بە ڕەسمی پێگەی فیفا لە تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی ئینتەرنێت دا هەواڵێكی دڵخۆشكەرانەی بە تەواوی هاندەرانی تۆپی پێ‌ دا بە تایبەتیش هاندەرانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی كە پێ‌ دەچێت هەر لە ئێستاوە هاندەرانی ئەو یانەیە دڵنیا بن لەوەی كە براوەی جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكانن ئاوها ماوەیەكی زۆرە بە هیوای ئەم جۆرە هەواڵەن.

فیفا ئەوەی ئاشكرا كرد كە لە كۆبوونەوەی تایبەتی ئەمڕۆدا بڕیار لە سەر چەند پاڵەوانێتییەكی ڕەسمی دراوە وەك جامی جیهانی خانمان پێشكەوتوان و خوار تەمەن 19 ساڵ هەروەها جامی جیهانی لاوان و دواتریش بڕیار لە سەر ئەنجامدانی پاڵەوانێتی جامی جیهانی یانە پاڵەوانەكانی كیشوەرەكان دراوە لە ماوەی نێوان 1 بۆ 2021/2/11 لە وڵاتی قەتەر.

بەمەش یانەی باڤاری یەكێك دەبێت لە یانە بەشداربووەكانی پاڵەوانێتییەكە و پێ‌ دەچێت كوڕانی فلیك بتوانن ئەو نازناوەكەش بە دەست بهێنن ئەو كات ئەوەی لە 2013 لەگەڵ پیپ گواردیۆلا بۆیان نەهاتە دی پێ‌ دەچێت لە وەرزی 2021/2020 بۆیان بێتە دی و ببنە دووەم یانەی لە مێژووی تۆپی پێ‌ كە 6 نازناو لە یەك وەرزدا بە دەست بهێنن كە پێش ئەوان تەنها یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی لە ساڵی 2009 دا توانی ئەو ئەنجامە مێژووییە تۆمار بكات.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا