گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق و ئەوروپا دەست پێدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس

هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاند، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتودا بە چەند قۆناغێك گەشتە راستەوخۆكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەوروپا دەست پێدەكاتەوە.

هێڵی ئاسمانی عێراقی رایگەیاندووە، بەرواری دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییە نیشتیمانییەكان بۆ چەند سێكتەرێك لە ئەوروپا لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە دەستپێدەكاتەوەو لە سەرەتاشدا گەشتەكان ئەو لەفڕۆكەخانەكانی عێراقەوە بۆ بەرلین، دۆسلدۆرف، فرانكفۆرت، لەندەن و كۆپنهاگن دەبن.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرجەم ئۆفیس و بریكارە گەورەكانی تكتی فڕۆكەوانی ناو عێراق و دەرەوەی عێراق، رێنماییان داوە بە وەرگرتنی هاوڵاتیان بۆ دڵنیابوون لە وەرگرتنی تۆمارەكانیان لە گەشتە ئاسمانییەكان.

لای خۆشییەوە تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بە پۆڵەتیك پرێس راگەیاند، تائێستا هیچ نوسراوێكیان لە دەسەڵاتی فرۆكەوانی عێراقەوە پێنەگەشتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان ئێستاش بەگرتنەبەری رێكارە تەندروستییەكان گەشتی راستەوخۆ بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.
لەماوی رابردوداو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی عێراقی گەشتەكانی بۆ دەرەوەی وڵات راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا