سێ ناوچەی هەرێم پاڵێوراون بۆ چوونەناو لیستی کەلەپوری جیهانی

پۆڵەتیک پرێس

رێکخراوی یونسکۆ لە ئێستادا خوێندنەوە بۆ ١٢ شوێنی کوردستان و عێراق دەکات کە کاندید کراون بۆ چوونەناو لیستی کەلەپوری جیهانی.

لەوبارەیەوە برندان کەسار بەرپرسی رۆشنبیری یونسکۆ لە عێراق رایگەیاند، ئەو ١٢ شوێنەی عێراق بریتین لە: شاری ئامێدی، نشینگەی بێستانسور لە چاخی بەردینی هاوچەرخ، ناوچە مێژووییەکانی رووباری دیجلە لە بەغدا، پەرستگای لالش، نەمرود، نەیبور کە پایتەختی سۆمەرییەکان بووە، شاری موسڵی کۆن، شاری نەینەوای کۆن، قەڵای ئەخەیزەر، ناوچەی زو ئەلکەفل، گۆڕستانی وادی سەلام لە نەجەف، هەروەها پارێزگای واست.

File:Dibistana Qubehan a Amêdiyê 2012 3.JPG - Wikimedia Commons

کەسار باسی لەوەش کرد، یونسکۆ هەوڵ دەدات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار بۆ زیادکردنی هۆشیاری کەلەپوری بکات کە بەڕێگای نایاسایی چەندین پارچەی مێژوویی لە عێراقەوە گوازراونەتەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ ئینتەرپوڵ و رێکخراوی گومرگی جیهانی هەوڵ دەدرێت بۆ یارمەتیدانی عێراق لە گەڕاندنەوەی ئەو شوێنەوارانە کە بە قاچاخ براونەتە دەرەوە.

يونسكو» تدرس إدراج /12/ موقعاً أثرياً إلى لائحة التراث العالمي - الحل نت

وتیشی: یونسکۆ پاڵپشتی عێراق دەکات لە پارێزگاریکردن لە ناوچە مێژووییەکانی و لە ئێستاشدا یارمەتی وڵاتەکە دەدات لە پڕۆژەی پاراستنی ناوچەکانی قەڵای هەولێر.

جەختی لەوەش کردەوە، لە نەینەوا کار دەکەن بۆ بنیادنانەوەی ئەو خانوو و مزگەوت و کەنیسانەی لە ئەنجامی جەنگەکانی عێراق زیانیان بەرکەوتووە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە و خاوەنی چەندین شوێنەوار و ناوچەی مێژوویی بەبەهایە بەجۆرێک ئەگەر کاری جددیان لەسەر بکرێت رەنگە ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی گەشتیاری و داهاتی عێراق.

شاهد الصور الجوية لمقبرة وادي السلام ..أحد أكبر المقابر الإسلامية في النجف  الأشرف - قناة العالم الاخبارية

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا