سوارێز و دوو یاریزانی تر كۆڕۆنایانە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی ئۆرەگوای بە ڕەسمی تووش بوونی هەریەك لە لویس سوارێزی ئەستێرەی هەڵبژاردەكە و یانەی ئەتڵتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و ڕۆدریگۆ مۆنێز و ماتیاس فاراڵی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئۆرەگوای دا ڕاگەیاندراوە كە ئەو سێ‌ یاریزانە هەڵگری ڤایرۆسی كۆڤید 19 دەستبەجێ‌ دوور خراونەتەوە و كەرەنتین كراون.

تووش بوونی سوارێز بە تایبەت بەو ڤایرۆسە لێدانێكی گەورەیە لە پلانەكانی دیێگۆ سیمیۆنی پێش ڕووبەڕووبوونەوە ئاگرینەكەی هەفتەی داهاتووی نێوان ئەتڵەتیكۆ و بەرشەلۆنە لە چوار چێوەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی لالیگادا هەروەك بۆ یاری هەڵبژاردەكەشی لە بەرەبەیانی چوار شەممە بەرامبەر بە هەڵبژاردەی سامبای بەرازیلیش ئامادە نابێت كە ئەمەش لێدانێكی ترە لە پلانەكانی ڕاهێنەری ئۆرەگوای ئۆسكار تابارێز.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە سەرەتای ئەم وەرزە یانەی بەرشەلۆنە دەستبەرداری سوارێز بوو بۆ یانەی ئەتڵەتیكۆ مەدرید ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیەش دەبووە یەكەم ڕووبەڕووبوونەوەی پیستۆلێرۆ بەرامبەر هاوڕێ‌ كۆنەكانی بە تایبەت ئازیزترینیان كە لیۆیە.

دانەر ئەسڵان

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک