پۆڵه‌تیك پرێس:
قاسم شەشۆ، فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە لە شه‌نگال وازهێنانی خۆی له‌ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند.
قاسم شه‌شۆ، کارگێڕی لقی 17ی پارتی و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌شه‌نگال، دەستلەکارکێشانەوەى خۆی لە پارتی و پۆستەکەى ڕاگەیاند و به‌پۆله‌تیك پرێس-ی ڕاگه‌یاند، “له‌مڕۆوه من له‌نێو پارتی نه‌ماوم”.
له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له هه‌ردوو پۆسته‌كه قاسم شه‌شۆ ڕایگه‌یاند، “چونكه له‌دانانی بابه‌شێخ وه‌ك باوكی ڕۆحی ئێزیدییه‌كان پرسم پێنه‌كراوه”.
شه‌شۆ وتیشی، من لەبەر خۆم عاجز نیم، چونکە هەرکاتێک موچە دێت پارتی 65 هەزار دۆلار بۆ من دەنێرێت، بەڵام پارتی لە دانانی بابەشێخدا من و چەندین پیاو ماقوڵی ئێزدییەکانی پشتگوێخستووە، ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه و ئیتر لەمەودوا من کەسێکی سەربەخۆم”.