پەیامی یاریزانانی بەرشە بۆ ماسكیرانۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی یانەكەی واتا ئیستودیانتس دی لاپلاتا یاری جامی یانە پیشەگەرەكانی بەرامبەر بە یانەی ئەرجەنتینیۆس جۆنیۆرز دۆڕاند ئیدی خافێر ماسكیرانۆی یاریزانی نێوەندكاری ئەرجەنتینی كە بە جەنەراڵ ناسراو بوو لە تەمەنی 36 ساڵی دا بڕیاری وازهێنانی دا لە یاری كردن.

لە بارەی وازهێنانی میسكیرانۆوە هەریەك لە لیۆ میسی هاویشتمانی و لویس سوارێز و ئەندریاس ئینێستای نیگاركێش هاوڕێیانی لە بەرشەلۆنە پەیامی خۆیان ئاراستە كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خۆی و خانەوادەكەی خواست لە داهاتوودا.

لەو بارەیەوە لیۆ لە سەر واڵی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەكی خۆی و ماسكی بڵاو كردەوە لەگەڵی نووسیویەتی: (هاوڕێم شانازی دەكەم چەندان و چەندان ساڵ بە یەكەوە بووین چ لە ڕیزی یانەی بەرشەلۆنە یاخود لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تۆ نموونەیەكی جوانیت بۆ یاریزان ساتە خۆشەكانمان زۆر بوون هەندێك كاتی ناخۆشیش هەبوو، بەڵام لەگەڵ تۆ هەموو شتێك جوان بوو تەنانەت ئەو كاتانەش كە لە یەك ژوور دەماینەوە چ لە بەرشەلۆنە یان لە هەڵبژاردە هەر خۆشحاڵ بووم بە هاوڕێیەتیت هیوای خۆی و كامەرانیت بۆ دەخوازم لەگەڵ خێزانەكەت لە داهاتوودا).

لای خۆشییەوە لویزیتۆ كە ئێستا لە بەرشەلۆنە نەماوە و یاری بە ئەتڵەتیكۆ مەدرید دەكات ستاییشی ماسكیرانۆی كرد و ڕایگەیاند: (تۆ بە ڕاستی جەنراڵ بوویت هەمیشە هێز و توانایەكی لە بن نەهاتوو بوویت بۆ هاوڕێكانت شەرەفمەندت كردم كە ئەو چەند ساڵەی لە یانەكە مابووت پێكەوە یاریمان كرد و بەرگریمان لە نازناوی یانەكە كرد تۆ هاوڕێیەكی ئازیزی منیت بۆ ئەبەد).

لە كۆتاییشدا ئەندریاس ئینێستای نیگاركێش بۆ خافێری نووسیوە: (هاوڕێم سوپاست دەكەم بۆ بەردەوام بوونت لە خزمەت كردنی بەرشەلۆنە وەك ئەوەی خۆت لە فێرگەی لاماسیاوە گەورە بوو بیت هێند خۆشەویستیت هەبوو و بە گیانێكی لە خۆبردوویی مەزنەوە یاریت دەكرد تۆ شانازیت بۆ من هاوڕێیەكی خۆشەویستیت هیوای شادی و كامەرانیت بۆ دەخوازم لە داهاتوودا).

جێی باسە ساڵی 2010 خافێر ماسكیرانۆی ئەرجەنتینی لە یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزییەوە ڕووی لە یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی كرد و لەگەڵی تا ساڵی 2018 یاری كرد و 19 نازناوی بە دەستهێنا لەگەڵیان لە نێویاندا 2 نازناوی چامپیۆنس لیگ.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا