سەفاحەكە دەبێتە سەرۆكی یانە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا كێشە و ئاستەنگی زۆریان خستە بەردەمی بە مەبەستی دوورخستنەوەی لە كێبڕكێ‌ كردن لە هەڵبژاردنەكانی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و پاش چەندان و چەندان ئاستەنگی دواجار یونس مەحمود هێرشبەری ئەفسانەیی پێشووی تۆپی پێی عێراق خۆی لە چوارچێوەیەكی ڕەسمی و دامەزراوەییدا كۆكردەوە.

یانەی جامیعە

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە 2020/11/16 لە شاری بەغداد یانەی جامیعە نوێ‌ یانەیەكی عێراقە كە لە ماوەی ڕابردوودا دامەزرێندرا و ئێستا لە ڕیزی یانە پلە یەكەكان كێبڕكێ‌ دەكات بەم دواییانە ئەو یانەیە بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نوێی ئیدارەكەی دا لەو چوارچێوەیەشدا كێبڕكێ‌ لە نێوان چەند كەسێك بەڕێوەچوو كە دیارترینیان بێگومان یونس مەحمودی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی عێراق بوو هەروا واش بوو لە كۆتاییدا یونس توانی پۆستی سەرۆكایەتی یانەكە بگرێتە دەست.

هاوكات لەگەڵ بوونی یونس بە سەرۆكی یانەكە دەستەی نوێی ئیدارەش لەگەڵی دەست نیشان كران كە پێك هاتوون لە هەریەك لە (سەمیرە عەبدول ڕەسوڵ و عەلی عوبێد و زیاد تاریق و ئەسیر عەبدولكەریم و ولا تاریق).

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە یانەی جامیعە یان زانكۆ یانەیەكی میللی شاری بەغداد بوو لە ئێستاشدا تێپێكی پلە یەكی هەیە و لە ڕیزی پلە یەكەكانی عێراق یاری دەكات بە ڕێبەرایەتی یاریزانی پێشوو و نێو دەوڵەتی سامر سەعید.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا