یۆڤی و ئینتەر چاویان لە ئەستێرەكەی میلانە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ڕاپۆرتە هەواڵەكانی ڕۆژنامەكانی ئیتاڵیا باس لە دۆخی هاكان كاهان ئۆغلۆی نێوەندكاری توركی یانەی AC میلان دەكەن لەگەڵ یانەكەی و چاودێری كردنی یانەكانی تر بۆی.

ڕۆژنامەی توتو سپۆرت بڵاوی كردەوە: هاكان بە نیاز نییە لەگەڵ میلان بەردەوام بێت ئەگەر مووچەی ساڵانەی بۆ بەرز نەكەنەوە بۆ 7 ملیۆن یۆرۆ ئەمەش شتێكە ئیدارەی میلان بە نیاز نین ئەنجامی بدەن دەنا یاریزانەكە هیچ كێشەیەكی نییە لەگەڵیان تەنها ئەوە نەبێت دەیەوێت مووچەكەی باشتر بكرێت.

ئەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: ئەگەر هات و میلان و هاكان نەگەییشتنە ڕێكەوتن ئەوا یاریزانەكە دەبێتە نێچیرێكی باش بۆ هەردوو زلهێزەكەی تۆپی پێی ئیتاڵیا یۆڤنتۆس و ئینتەر میلانۆ كە هەردوو یانەكە خوازیاری ئەوەن قاییلی بكەن ڕوو لە یانەكانی ئەوان بكات.

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە ئەو یاریزانە بۆندەكەی هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانەكەی بە كۆتا دێت و بە هۆی مووچەكەیەوە پێ‌ دەچێت ڕیزەكانی ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا